زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە شاری حەجە مەترسی برسێتیان لەسەرە
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرایکردوە، دەیان هەزار کەس کە زۆربەیان ئاوارەن، لە بەڕێوەبەرایەتی عەبس سەر بە شاری حەجە مەترسی برسێتیان لەسەرە، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکاریەکان بەهۆی کەمی بودجە و گۆڕانی کەشوهەوایە.

ناوەندی هەواڵ
یەمەن بەهۆی نەبوونی بودجە و زیادبوونی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، شایەتی خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش مەترسی لەسەر بژێوی ژیان دروست دەکات و ڕێژەی ئاوارەبوونی ناوخۆ زیاد دەکات و ئازارەکانی دانیشتوان گەورەتر دەکات و توانای گونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکاندا لاواز دەکات.
ڕۆژی ١٨ی ئاب، سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند، دۆخی بەڕێوبەرایەتی عەبس سەر بە شاری حەجە مەترسیدارە و بە یەکتربڕینی قەیرانەکانی ناوخۆ تایبەتمەندە، برسێتی خراپتر دەبێت، زیاتر لە ٤١ هەزار کەس ڕوبەڕوی مەترسی برسێتی بوونەتەوە بەهۆی ڕاگرتنی هاوکاریە خۆراکیەکان و تێکچونی توندی زەوی لە سەرانسەری بەڕێوبەرایەتیەکە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو بەڕێوبەرایەتیە بەڵگەیە لەسەر ئازارە مرۆیەکان لە یەمەن، چونکە کەمبوونەوەی بەرچاوی هاوکاریە مرۆیەکان قەیرانە ترسناکەکە زیاتر دەکات، ئەمەش زۆربەی خێزانەکان ناچار دەکات ستراتیژی ڕوبەڕوبوونەوەی توند بگرنەبەر، لەوانە کەمکردنەوەی ژەمەکانی ڕۆژانە، سنووردارکردنی بەکارهێنانی خۆراک و قەرزکردن یان فرۆشتنی سەروەت و سامانەکانیان بۆ کڕینی خۆراک.
ڕاپۆرتەکە پشتڕاستی کردەوە، کە بەڕێوبەرایەتی عەبس شوێنی دووەمین ژمارەی ئاوارە ناوخۆیەکانە لە یەمەن کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، دەیان هەزار کەس لە بەڕێوبەرایەتی حەرز و باکووری حەجە لە شەڕ و پێکدادانەکان هەڵاتون و ڕوبەڕوی مەترسی زیاتر و سەختی ڕۆژانەی بێئەندازە بوونەتەوە.
"زیاتر لە ٢٢٠ هەزار ئاوارە لە بەڕێوبەرایەتی عەبس"
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕوونیکردەوە: کە هەزاران خێزان لە کامپەکانی ئاوارەبوون لە بەڕێوبەرایەتەکە و دەوروبەری نیشتەجێبوونی نافەرمی توشی ئازاری بەردەوام دەبن، کەمیی خۆراکی پێویست یان خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان، هەموو ڕۆژێک نوێنەرایەتی شەڕێکی بێ هیوای دەکات دژی برسێتی، لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەو ڕاستیە ترسناکەی کە ڕوبەڕوی ئاوارەکان دەبێتەوە ئاماژەی پێدراوە کە زۆرینەی منداڵانی ئەم خێزانانە زۆرجار بەبێ خواردن دەخەون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە زیاتر لە ٢٢٠ هەزار ئاوارە لە بەڕێوبەریەتی عەبس لە مانگی ئاداری ڕابردوەوە دەستیان بە فریاگوزاری ڕزگارکەری ژیان نەگەیشتوە، بەهۆی کەمکردنەوەی توندی بودجە، لە ٦ی تەمووزدا منداڵێکی کچی ئاوارە بەهۆکاری برسێتی ژیانی لەدەستداوە، دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی ژنێکی بەساڵاچو بەهەمان هۆکار لە کامپەکانی ئاوارەبوون لە بەڕێوبەرایەتی عەبس، کە سەر بە کۆنترۆڵی حوسییەکانە.