زیاتر لە ١٢٠ ژنە چالاکوان پشتگیری لە وریشە مورادی دەکەن

زیاتر لە ١٢٠ چالاکوانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی دەست دەکەن بە مانگرتن لە خواردن.

ناوەندی هەواڵ

 

وریشە موردی، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" کە زیاتر لە ١٤ مانگە بە تۆمەتی 'یاخیبوون' بەبێ دادگاییکردن لە بەشی ژنان لە زیندانی ئەڤین ڕاگیراوە، ماوەی ١٨ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن بۆ کاتێکی نادیار کردووە.

 

 کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٥ی تشرینی یەکەم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی بڵاوکردەوەو تێیدا داوای مانگرتنی گشتیی کرد و داوای لە بەندکراوی سیاسی وریشە مورادی کرد کە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆتایی بە چالاکییەکەی بهێنێت.

 

"ئێمە لایەنگری وریشە مورادیین"

هەر لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە ١٢٠چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکیان هاوبەش دەرکردو وتیان: وەک چالاکوانانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زۆربەمان ژنین، سەرەڕای داواکاری کۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، دەڵێین بۆ پشتیوانی لە تێکۆشان و بەرخۆدانی وریشە مورادی دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەین، سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانە تەنیا بە بەرخۆدانێکی گشتی کۆمەڵگە دەوەستێنرێت، باوەڕمان بە دادپەروەری و ئازادی و مافی مرۆڤ هەیە، پشتگیری وریشە مورادی دەکەین، هەنگاوەکەی وریشە مورادی وەک یەکێک لە هەنگاوەکانی شێوازی بەرخۆدانی مەدەنی دەبینین.