زۆرترین ڕێژەی خوێنەر لە هەڵەبجە دایە
بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت-CDO زۆرترین ڕێژەی خوێنەری کتێب لەناو هەڵەبجە دایە.
بەپێی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت-CDO زۆرترین ڕێژەی خوێنەری کتێب لەناو هەڵەبجە دایە.
هەڵەبجە
بە گوێرەی ڕاپرسیەک کە ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردەی ھەڵەبجە لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی- CDOبە مەبەستی وەرگرتنی رێژەی خوێنەر لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە زۆرترین ڕێژەی خوێندنەوە لە پارێزگای هەڵەبجەدا ٪٩٠.٤ بووە بەراورد بە ناوچەکانی دەوروبەری.
ڕاپرسییەکە لە ناوچەکانی سیروان، خورماڵ، تەوێڵە، بەمۆ، بیارە و دەروبەری ئەنجامدروە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرئەنجامەکان خرانە ڕوو تێیدا هاتووە ٪٦٤ی خوێنەرەکان ژنان بەراورد بەوە ڕێژەی خوێنەری پیاو ٪٣٦، بەمەش دەردەکەوێت کە ژنان گرنگی زیاتر بە خوێندنەوە دەدەن، نەبوونی هەلی کاریش کاریگەری لەسەر ڕێژەی خوێندنەوە هەبووە.
لە ڕاپرسییەکەدا بەشداران پێیان وابووە خوێندنەوە کاریگەری دەکاتە سەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا، هەروەها ٪٣٧ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوەداوە خوێندنەوە بووەتە ناساندنی زیاتری مافەکانی ژنان.
ت.پ