"زمانی یەکێتی و ئاشتی سووریا بەرەو چارەسەر دەبات"

ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسئۆنی کۆنگرەی ستار لە حەلەب جەختی لەوەکردەوە، کە حکومەتی کاتی سووریا دەیەوێت بە زمانی توندڕەوی و قسەی ڕق و کینە شەڕی ناوخۆ بوروژێنێت، سووریای نوێ پێویستی بە زمانێکی یەکگرتوو و ئەخلاقی هەیە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەلەب – ئەو پڕۆسەیەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت پرۆسەیەکی ئاڵۆزە و بۆ قوڵکردنەوەی پرۆسەکە، سیاسەتی دابەشبوون و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە دژی پێکهاتەکانی سووریا لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە پەیڕەو دەکرێت، ڕیحان ئیلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار حەلەب سەبارەت بەم بابەتە قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد.

 

ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی یەکگرتوی خۆیانەوە ڕژێمی بەعسیان ڕووخاندوە و لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: سووریا بە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و کاریگەری لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە پێکهاتەکان دژایەتی سیستەمی ناسیۆنالیستییان کردوە و هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ چەندین ساڵ لە ڕێگەی پێکەوە ژیانەوە بەردەوامن لە خەبات و بەرخۆدانی هاوبەش، بە ڕۆحی ژیانی هاوبەش، هەموو پێکهاتەکان پێکەوە خۆیان ڕێکخستوە و وەڵامی هێرشەکانی سەر ناوچەکەیان داوەتەوە یەکێک لە دەرەنجامە سەرەکیەکانی خەباتی هاوبەشی پێکهاتەکانی سوریا و بەتایبەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووخانی ڕژێمی بەعس بوو، ڕژێم هەمیشە لە ڕێگەی سیستمە ڕەگەزپەرستەکەیەوە سەرلێشێواوی لە نێو گاوڵاتیانی سووریادا دروست کردوە، لەدوای ئەم ساتەوەختە و لەگەڵ هاتنی حکومەتی کاتی بۆ دیمەشق، بەداخەوە هیوا و خواستەکانی پێکهاتەکانی سووریا تێکچوە، چونکە ئەو سیستەمەی کە دەیەوێت بەڕێوەی ببات، سیستەمێکی ئایینی و جیهادییە و ئەم سیستەمە مەترسیدارترە بۆ ئایندەی هاوڵاتیانی سووریا.

 

"هەتەشە زمانێکی توندڕەوی هەیە"

ڕیحان عەلۆ جەختی لە گرنگی زمانی ئاشتی و تەبای لە سووریا کردەوە، وتی: زمانی هەتەشە زمانێکی توندڕەوە، هەمیشە باس لە هەڕەشە و هێرش دەکات، جگە لە کارە پیسەکانی لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا، حکومەتی کاتی لە دیمەشق لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە ئاژاوە و شەڕی ناوخۆی نێوان پێکهاتەکان لە دژی یەکتر چاڵ بکات، ئەگەر باس لە سووریایەکی ئارام و سەقامگیر بکەین، سەرەتا دەبێت زمانەکەمان زمانێک بێت بۆ ئاشتی و سیاسەت و سەقامگیری، چونکە زمانی توندڕەوی و قسەی ڕق و کینە هیچ چارەسەرێک ناهێنێت، بەڵکو سووریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆ دەبات، هەموو ئەو شەڕانەی له جیهاندا ڕوویان داوه و جیاوازی نێوان پێکهاتەکان دەگەرێتەوە بۆ سیستەمی ڕەگەزپەڕستی و ناسیۆنالیستی و ئایینی و سێکسیستی.

 

"سوریا پێویستی بە سیستەمێکی کۆنفیدراڵی هەیە"

ڕیحان عەلۆ ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی کۆنفیدراڵی گونجاوترین سیستمە بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکانی سووریا و بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی، ئێمە دەمانەوێت سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراتی و یەکسانی بونیاد بنرێت و هەموو پێکهاتەکان بتوانن بە ڕەنگ و دەنگ و کلتوور و ئایین و بیروباوەڕی خۆیان بژین و ژیانی خۆیان ڕێکبخەن، دەبێت قسەکانمان وشە بن بۆ یەکگرتن و باوەشکردن و دووربوون لەو عەقڵیەتەی کە دەیەوێت دابەشمان بکات، بەم شێوەیە با پێکەوە کێشەی سووریا بە بونیادنانی سیستەمێکی کۆنفیدڕاڵی چارەسەر بکەین.

 

"پەروەردەکردن و بەئاگاهێنانەوەی کۆمەڵگە ئەرکی بنەڕەتی ژنانە"

ڕیحان علۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەو پڕۆسەیەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە پێشەنگایەتیکردنی ژنان و هۆشیاری و زانیاری هەیە و زیادیکرد: لەم پرۆسەیەدا گرنگترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەر شانی ژنان، ژنانن ئەوانەن کەکۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن و کۆدەکەنەوە و پەروەردە دەکەن، ئێمە ئەزمونی هێز و ڕێکخستنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەت خەباتی ژنان لە حەلەب وەردەگرین و دەیپارێزین، ئەرکی هەموو ژنانی سووریا ئەوەیە کە دەست بەیەکەوە ببەستن و کۆمەڵگەکەیان پەروەردە بکەن، بۆ بونیادنانی ڕۆحێکی پڕ لە خۆشەویستی و یەکسانی و دادپەروەری بەرامبەر بە عەقڵییەتی دابەشبوون و کوشتن، لەم پڕۆسەیەدا ئەوە ژنانن کە توشی کردەوەی پیس دەبن، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و ئەخلاقی بە پێشەنگایەتی و هاوپشتی ژنانی سووریا مسۆگەر دەبێت.

 

"گرنگە بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئاشتی لە سووریا جێبەجێ بکرێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕیحان عەلۆ جەختی لەوە کردەوە، کە جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هۆی چارەسەر و ئاشتی لە سووریا، لە کۆتاییدا بەم شێوەیە وتی: گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کرد، بەڵام دەبینین قسەی ڕق و کینە لە سووریا زیادی کردوە، چونکە هێزە هەژمونی و دژبەرەکان نایانەوێت کۆتایی بە شەڕ و کوشتار بهێنرێت، ئەوان نایانەوێت پڕۆژەکەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەربکەوێت، چونکە دەزانن ئەم پڕۆژەیە بۆ بەرژەوەندییەکانیان مەترسیدارە، بۆیە سیاسەتی هاندان و ڕوبەڕوبوونەوە پەیڕەو دەکەن، پێویستە سووریا بە ئارامی و سەقامگیری بژی، بۆ ئەوەش پێویستە هەنگاوی گرنگ و بەردەوام بنرێت و کۆمەڵگە بە پێشەنگایەتی ژنان لە بەرامبەر ئەو شەڕە دەروونیەی لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە بەڕێوەدەچێت، بەئاگا بێتەوە، چونکە کۆمەڵگە لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە دەکرێتە ئامانج و گەندەڵ دەکرێت و دابەش دەکرێت و نامۆ دەکرێت.