ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە ئێران زیادی کردووە

بریکاری خوێندنی ناوەندی وەزارەتی پەروەردە لە ئێران ناسنامەی ٢١٦ هەزار خوێندکاری ڕاگەیاند کە لە قۆناغی یەکەمی دواناوەندی نەیانتوانیوە بخوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، محەمەد مەهدی کازمی، بریکاری پەروەردەی ناوەندیی وەزارەتی پەروەردە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییە ناوخۆییەکانی ئێران، ناسنامەی نزیکەی ٢١٦ هەزار خوێندکاری قۆناغی ناوەندیی، ئاشکرا کرد و وتی: ئەم ژمارەیە نزیکەی لەسەدا پێنجی خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی یەکەمە، مەودای تەمەنیان ١٢ بۆ ١٤ ساڵ دەگرێتەوە.

 

بە وتەی ئەو، لە کۆی ٢١٦ هەزار کەس وازیان لە خوێندن هێناوە، ٦٧ هەزار کەس بە تەواوی نەخوێندەوارن و دانەمەزراندنی دەرچووان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی وازهێنان لە خوێندن.

 

بارودۆخی ئابووری ئێران، لەوپەڕی خراپیدایە،  بەرزبوونەوەی نرخ، بێکاری، نەبوونی هەلی کار و بێتوانایی خێزانەکان لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنگە، هەروەها نەبوونی بەرنامەی گونجاو بۆ پێشکەوتنی منداڵان، ڕێژەی وازهێنان لە خوێندنی زیاد کردووە.