زەوییە کشوکاڵییەکانی عێراق بەرەو وشکبوون دەچن
بەڕێووەبەری گشتی بازنەی زەوییە کشتوکاڵیەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بارەی ووشکبوونی زەوییە کشتوکاڵیەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێووەبەری گشتی بازنەی زەوییە کشتوکاڵیەکان لە وەزارەتی کشوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گلدانەوەی ئاوی عێراق لەلایەن دەوڵەتی تورک و کەمی بارانبارینەوە عێراق تووشی کەمی ئاو بووەتەوە و زیاتر لە نیوەی زەوییە کشتوکاڵیەکانی لە دەستداوە. دەشڵێت، کۆی گشتیی ئەو زەوییانەی لە عێراق دەگونجێت بۆ کشتوكاڵکردن ٥١ ملیۆن دۆنمەوە.
باسى لەوەکردووە، بەهۆی دەوڵەتی تورکیاوە کە بەردەوام ئاو گلدەداتەوە، عێراق توشی کەمی ئاو بووە جگە لەوەش کەمی بارانبارین کاریگەری کردووەتە سەر وشکبوونی زەوییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا، کۆی گشتیی ئەو زەوییانەی لە عێراق دەگونجێت بۆ کشتوكاڵکردن ٥١ ملیۆن دۆنمەوە و لەوەش ٢٧ ملیۆن دۆنمی بەهۆی بێ ئاوییەوە وشکی کردووە.
لەگەڵ ئەوەی کەمی باران و گرتنەوەی ئاو لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە وشکەساڵی لە عێراق دروستبووە، ژمارەیەک بەنداوی نوێش لەلایەن دەوڵەتى تورک بووەتە هۆکاری ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كەم ئاو بگاتە عێراق و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری هۆڕەكانی باشوری عێراق وشکیان کردووە و دانیشتوانەکەى ناچاربوون کۆچ بکەن.