ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی ڕۆمانی گرافیکی "ئازادی سەردەکەوێت" دەخرێتەڕوو
بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆمانی گرافیکی بەناونیشانی "ئازادی سەردەکەوێت" هەم ژیانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەم دیدگاکانی بۆ پرسی کورد بە وشەیەکی سادە باس دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، لەم ڕۆژانەدا کە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا باس دەکرێت و هیواکان بۆ چارەسەرکردن زیندوو دەبنەوە، ئەو ڕۆڵەی کە ڕێبەری گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا دەیگێڕێت، جارێکی دیکە بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە لە بەرنامەی کاردایە. دوای چەندین ساڵ، ٤ی نیسان بە هۆی یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، زیاتر واتادار بووە؛ ئەمڕۆژە بۆتە هێمای گەڕان بەدوای ئازادی و دیموکراتیک کردن و چارەسەری سیاسی. گەلانی ئازادی خۆیان لە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبینن، ئەمساڵ جارێکی دیکە لە هەموو شوێنێک کۆدەبنەوە و داوای ئازادی جەستەیی دەکەن.
ڕۆمانەکە لە ١٦٠ لاپەڕە پێکهاتووە
ڕۆمانی گرافیکی بە ناوی ‘ئازادی سەردەکەوێت’ ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخاتە ڕوو. ئەم ڕۆمانە گرافیکییە ١٦٠ لاپەڕەیە و بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و لەلایەن شۆن مایکل ویلسۆن، ڕۆماننووسی گرافیکی ئێرلەندی خاوەن خەڵاتەوە نووسراوە. وێنەکێشانەکان لەلایەن کورد کەکۆ، وێنەکێشێکی کوردە و لە ئیسپانیا نیشتەجێیە.
بۆ ناسینی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان و کورد
ڕۆمانی گرافیکی بە گێڕانەوەی سادە و زمانەکەی جیاوازە و تێڕوانینێک بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازادیی کورد دەخاتە ڕوو. نووسەر شۆن مایکل ویلسۆن دەڵێت، ڕۆمانی گرافیک خاڵی دەستپێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کورد و عەبدوڵا ئۆجالان بناسن، دەشڵێت ڕۆمانە گرافیکییەکان یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە بابەتگەلی سەخت بە ئاسانی.
ئەم پەرتوکە تا ئێستا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی چاپ کراوە.