ژیاننامەی ئەمڕۆ: میلیتانی ئازادی

فیدان دۆغان ناسراو بە "ڕۆژبین"، یەکێکە لە تێکۆشەرە کوردەکان لە ناوەندەکانی گەنجان و ژنان و دیپلۆماسیدا زۆر بە زووی جێگا دەگرێت و چەندین چالاکی و هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فیدان دۆغان ناسراو بە "ڕۆژبین"، یەکێکە لە تێکۆشەرە کوردەکان لە ناوەندەکانی گەنجان و ژنان و دیپلۆماسیدا زۆر بە زووی جێگا دەگرێت و چەندین چالاکی و هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 

تێکۆشەر و میلیتانی ئازادی فیدان دۆغان ناسراو بە "ڕۆژبین"، لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە ناوچەی ئەلبستانی شاری مەڕەش لە باکوری کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو فەرەنسا کۆچ دەکەن و لەوێ گەورە دەبێت، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات.

 

فیدان بە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە دەبێت لە منداڵیەوە بە دۆزی کورد ئاشنا دەبێت، لە ساڵی ١٩٩٩ لەو کاتەی "عەبدوڵا ئۆجەلان" بیرمەند و ڕێبەری گەلی کورد دەستگیر دەکرێت پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە دەکات و لە دەزگا و دامەزراوەکانی کورد لە ئەوروپا دەست بە خەبات دەکات.

 

وەک گەنجێکی چالاک لە ناوەندەکانی گەنجان، ژنان و دیبلۆماسیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکیەکانیشدا کە بۆ ئازادی ئۆجالان لە وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراون بە پێکەنینە شیرینەکەیەوە چالاکەنە بەشداربووە.

 

لەو کاتەی فیدان لە ڕاکە ڕاکدا بوو لە پێناو کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ڕێبەر "عەبدوڵا ئۆجالان" لە کێڵگەکانی کۆکردنەوەی ترێ کار دەکات بۆ دابینکردنی کرێی کارەکانی، ئەم کارانەشی لە پێناو ئەوەدا کردووە هەتا بیسەلمێنێت ژنانیش پێشەنگێکن بۆ ئازادکرنی ڕێبەر ئۆجالان، لە بارەی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادکردنی ئۆجالان فیدان دەڵێت: "لەو باوەڕەدام توانیومانە ئەو چەمکانە بگۆرێن کە دەڵێت ئازادکردنی سەرۆک مەحاڵە، ئەوەشمان خستووەتە ئەجێندایی کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە".

 

فیدان لە کاتی بەشداری لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکاندا و لە ساڵڕۆژی پلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: "کورد لە ١٥ی شوباتدا لە دووڕوویی ئەو وڵاتانە تێگەشت کە تیایدا دەمێنینەوە، بەتایبەت ژنان کە بە بەردەوامی درێژەیان بە چالاکیەکانیان دا، کاتێک سەرۆک دەچێتە ڕۆما بە هەزاران کەس دێنە ڕۆما بە شێوەیەکی خۆڕسک و ٦٠ هەزار کورد لە ئەوێ کوبوونەوە، ئەگەر ئەمە بەشێوەیەکی ڕێکخستن بووایە دەکرا بگاتە سەد هەزار و دوو سەد هەزار کەس، کوردان خۆبەخۆ ڕژانە ڕۆما و خاوەندارێتیان لە سەرۆکی خۆیان کرد، ژنانی کورد سەرکێشیان کرد، ژنی کورد لەگەڵ منداڵەکانیان بە لانکەوە چوونە ڕۆما".

 

تێکۆشەری کورد فیدان دۆغان لەگەڵ ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژ دەکرێن.

 

ت.پ