"ژیان بێ ژن تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" نمایش کرا

سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەشی شیێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە هەڵەبجە سێیەمین پێشانگای شێوەکاری ژنانی بە ناونیشانی "ژیان بێ ژن تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" کردەوە.

میهرەبان سەلام 

 

هەلەبجە-بە دروشمی "ژیان بێ ژن تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" سێیەمین پێشانگای شێوەکاری ژنانی شێوەکار، لەلایەن بەشی شیێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تێیدا ٢٥ ژن بەشدار بوون و هەریەکەیان شێواز و کاری خۆیان هەبوو.

 

لە ئەم پێشانگایە ژنانی چەمچەماڵ، سەیدسادق و پێنجوێن خورمال بەشداربوون تیایدا، لە پلاندایە لە شارەکانی تر بکرێتەوە تاوەکو کولتوور ژینگە ئاڵوگۆڕ بکرێت  و  ئەزموون لەیەکتر وەربگرن.

 

لەو بارەیەوە کەلسوم سەباح،  شێوەکار وتی: ماوەی سێ سالە بەشدارم لەم پێشانگایەداو بەتابلۆیەک بەشداریم کردووە باس لە ژن بوون دەکات واتە ژن بوون،کە باس لە ژیان و رەنگدانەوەی ژن دەکات لە ژیاندا، واتە ئەگەر ژن نەبێت لە کۆمەڵگەکاندا هیچ واتایەک نییە لە ژیاندا.

 

ڕووخسار ڕەحمەت،  مامۆستای هونەرو هونەرمەند وتی: دلخۆشم لەگەڵ ٢٥ خانم بەشدارم  لە مندالیەوە حەزو خولیام بۆ هونەر هەبوەو سوپاس بۆ  ڕۆشنبیری کەبەردەوام پشگیرو پاڵپشتمانن،لە سەرجەم بابە تە هونەریەکان، ئەو ڕەنگانەی لە ژیانی رۆژانەی خۆمدا دەیبینم، هەوڵمداوە لە تابلۆکەم ڕەنگ بداتەوە، رەنگبینی ژیان لە تابلۆکە دەبینم.