ڕێژەی منداڵانی کرێکار لە جیهاندا گەشتە ١٦٠ ملیۆن

لە ڕاپۆرتێکی یونیسێف و ئیلۆ دەربارەی ڕێژەی منداڵانی کرێکار هاتووە کە ژمارەی منداڵانی کرێکار گەشتووەتە ١٦٠ ملیۆن منداڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

سندوقی هاوکاری منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ئیلۆ) ڕاپۆرتی چوار ساڵ جارێکیان دەربارەی کارکردنی منداڵان بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لە سەرانسەری جیهاندا جارێکی دیکە ڕیژەی کرێکاری منداڵان بەرز بووەتەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕێژەی منداڵانی کرێکار گەشتووەتە ١٦٠ ملیۆن منداڵ و هەتا کۆتایی ساڵیش ٤٦ ملیۆن منداڵ زیاد دەکات.

 

ت.پ