ژنۆلۆژی پڕۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان" دەستپێدەکات بۆ پێشخستنی و بەهێزکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٧دا

پڕۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان" کە لەلایەن ناوەندی ژنۆلۆژی بۆ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، توێژینەوە و ڕاهێنان و کاری مەیدانی تێکەڵ دەکات و چالاکییەکانی لە چوارچێوەی کەمپەینی ١٦ ڕۆژی چالاکیی دژی توندوتیژی ڕەگەزی لەخۆدەگرێت.

میسر

 

پرۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان" کە لەلایەن ناوەندی ژنۆلۆژی بۆ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بریتییە لە زنجیرەیەک چالاکی هۆشیارکردنەوە و کۆمەڵایەتی، لێکۆڵینەوەیەک لە یاسادانانەکانی پەیوەست بە ژنان، چاودێریکردنی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی، بەهێزکردنی ئابووری ژنانی کرێکار، هەموو ئەمانە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی هۆشیاری مافەکانی مرۆڤە.

 

ناوەندی ژنۆلۆژی بۆ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە پڕۆژەی "دادپەروەری و گەشەپێدان"ی دەستپێکرد، کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت، ئامانجی بەهێزکردنی مافەکانی ژنان و پشتگیریکردنە لە بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا، بەستنەوەی دادپەروەری یاسایی و کۆمەڵایەتی بە بەهێزکردنی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی بەرنامەیەکی توێژینەوە و ڕاهێنان و مەیدانییەوە.

 

پڕۆژەکە بە بەشداری چەندین پسپۆڕ و ئەکادیمی دەستیپێکرد، لەوانە دکتۆر دینا موحسن، سەرۆکی ناوەنسی ژنۆلۆژی بۆ بیرکردنەوە و توێژینەوە و پرۆفیسۆر نوجین یوسف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندەکە و کەریمە حەفناوی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئامنە موحسن، باڵیۆز لە یەمەنەوە و دکتۆر مونا حەدیدی، مامۆستای میدیی لە زانکۆی قاهیرە و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخستنی میدیا و سۆنیا عەباس، نووسەر و لێکۆڵەری فەڵەستینی و نەسرین مەعتوق. توێژەر و ڕۆژنامەنووس.

 

دینا موحسن، سەرۆکی ناوەندەکە ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژەکە لەو پێشمەرجە سەرچاوە دەگرێت کە دادپەروەری دەروازەیە بۆ گەیشتن بە یەکسانی و دەرفەتی یەکسان، بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووتر لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی زانست و لێکۆڵینەوەی یاسایی و پێشخستنی هۆشیاری و دیالۆگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و هەڵاواردن و دوورخستنەوە، پڕۆژەکە گرنگیدان بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەخۆدەگرێت، بەشێک لە چالاکییەکانی پەیوەستە بە کەمپەینی ١٦ ڕۆژی چالاکیی دژی توندوتیژی ڕەگوزی، لە ڕێگەی ڕووداوەکانی هۆشیاری و مافەکانەوە کە باس لە توندوتیژی دیجیتاڵی و خێزانی و هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی دەکەن، ڕێگە بە گوێگرتن لە ئیفادەی ڕزگاربووان و ناساندنی میکانیزمەکانی پاراستن دەدەن.

 

پڕۆژەکە لە شەش پێکهاتەی سەرەکی پێکهاتووە: دادپەروەری یاسایی و مافەکان لە ڕێگەی وۆرکشۆپەکانی "مافی زانینی" و لێکۆڵینەوەیەک لە یاسادانانی پەیوەست بە ژنان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە ڕێگەی کەمپەینی هۆشیاری، دانیشتن و چاودێریکردنی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی، بەهێزکردنی ئابووری ئەو ژنانەی کە لە کەرتی نافەرمیدا کاردەکەن، گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، کەلێنی موچە و کارگێڕی.

 

هەروەها بەرنامەکە تیشک دەخاتە سەر ژنان و ئاشتی لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵگەنامەکردنی ئەزموونی ژنان لە فەڵەستین، سودان، یەمەن، سووریا، پێشخستنی زانست و خوێندەواری میدیایی لە ڕێگەی وۆرکشۆپەکانی "پێنوسی ژنان" و ڕاهێنان لەسەر ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد، هەروەها پشتگیریکردن لە بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانی ژنانی گەنج لە سەرکردایەتی و دانوستان و بەڕێوەبردنی دەستپێشخەری.

 

فراوانکردنی بازنەی گرنگیدان بە ژنان لە ناوچە جێناکۆکەکان

نوجین یوسف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندەکە جەختی لە گرنگی فراوانکردنی مەودای چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە بۆ ئەوەی سووریا، یەمەن، سودان، فەڵەستین و ئەفغانستانیش بگرێتەوە، ئەم فراوانکردنە بریتییە لە پشکنینی ئەو یاسا و داب و نەریت و یاسایانەی کە کاریگەرییان لەسەر مافەکانی ژنان هەیە، هەروەها تیشک خستنە سەر ئەو ژنە نمونەیانەی کە گەیشتوونەتە پۆستی سەرکردایەتی و ڕۆڵی بڕیاردان و مافی مرۆڤ و کاری کۆمەڵایەتی، هەروەها باس لە ئەزموونی ژنانی کورد لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا کرا کە ناوی "شۆڕشی ژنان" بوو.

 

پرۆژەکە ژنان دەکاتە ئامانج، ئەوانەی لە کەرتی نافەرمی کاردەکەن، سەرۆکی ماڵەکانی ژن، ڕزگاربووانی توندوتیژی و ململانێ، هەروەها ژنە توێژەرەکان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، سەرکردەکانی ژنان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

 

بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردن، ناوەمدەکە پێوەرەکانی داناوە بۆ پێوانەکردنی دەرئەنجامی چالاکییەکان، لەوانە توێژینەوە، سیمینار، وۆرکشۆپی ڕاهێنان، کەمپەینەکان، هاوبەشی، تا چەند هۆشیاری بەشداربووان لە مافەکانیان باشتر بووە و دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکان گەیشتوونەتە دەست بڕیاردەرەکان، هەروەها ئامانجی پڕۆژەکە دامەزراندنی ڕوانگەی زانیارییە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ژنان، بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ساڵانە، دروستکردنی داتابەیسێک لە ژنانی توێژەران، پسپۆڕان، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، دروستکردنی تۆڕێکی داکۆکیکردن و تۆڕکردن، گۆڕینی دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە بۆ پێشنیاری سیاسەت و یاسادانان، ڕاپۆرتی پێشکەوتنی چارەگی بڵاودەکرێتەوە بۆ بەدواداچوونی دەستکەوتەکان و ئاستەنگەکان.

 

پرۆژەکە بە دروشمی "دادپەروەری و گەشەپێدان: لە مافەکانەوە بۆ بەشداریکردن، لە یەکسانیەوە بۆ گەشەپێدان" کاردەکات، کە لە گرنگی بەهێزکردنی مافەکانی ژنان و بەشداریکردن وەک بەردی بناغەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانەتر و بەردەوامتر سەرچاوە دەگرێت.