ژنۆلۆژی پەرتوکی "بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان"ی بڵاوکردەوە
لە ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی پەرتوکی "بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” بە فارسی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی پەرتوکی "بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان" بە فارسی بڵاو کردەوە.
لە ماڵپەڕی ژنۆلۆژی ئاماژە بەوەکراوە، ڕاستییەک کە بە درێژایی مێژوو دەرکەوتووە ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەموو قەیرانێکی کۆمەڵایەتیدا، جۆرێک لە بەرخودانیش هەبووە. ئەمڕۆ ئەم حەقیقەتە بە شێوەیەکی دیار و بەهێز دەردەکەوێ. پێداگری ئەم ماتەوزەیەی بەرخۆدان لەسەر ژیانی ئازاد، زیاتر ئەو بانگەشەیەی بەهێزتر کردووە کە سەدەی بیست و یەکەم دەبێتە سەدەی ژن.
پەرتوکی "بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ بزووتنەوە و چەمک و تیۆرییەکانی ژنان” کە ژمارە ٢٧ی زنجیرە بەرهەمەکانی ژنۆلۆژییە، کۆمەڵێک ئەزموونی بەرفراوان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێبەرایەتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت، کە ڕەنگدانەوەی ئەو ئەزموونانەن لە سەردەمی ئێمەدا، لە بزووتنەوە دژە سیستمەکانەوە تا دەگاتە ئەو بزووتنەوانەی کە سنووری سیستم تێدەپەڕێنن و لە پرۆسەی شۆڕشگێڕانەوە بۆ مۆدێلی ئەڵتەرناتیڤ، گەردوونی دەبن.
پەرتوکەکە لە ماڵپەڕی ژنۆلۆژی فارسی و لەم لینکەدا بە پی دی ئێف بەردەستە