ژنێکی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکرا: هەتەشە و داعش یەکن

ژنێکی ئێزدی بەناوی بەرفین کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لە شنگال ڕفێندرا و دواتر ڕزگارکرا، نیگەرانی هێنانی داعشە بۆ عێراق دەڵێت: دەترسین ئەوەی پێشتر بینیومانە دووبارە بیبینینەوە.

فەراشین مەروان

 

شنگال-لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش بە فەرمانی ٧٤ هێرشیان کردە سەر شنگال، ٧هەزار کەس کوژران و ٥ هەزار ژنی ئێزیدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنران. لە هەمانکاتدا هەزاران ژنی ئێزدی کە ڕفێندرابوون، لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە ڕزگارکران. بەڵام تا ئەمڕۆش چارەنووسی زۆربەی ئەو ژنە ئێزدییە ڕفێنراوانە نادیارە.

 

بەرفین ڕفێندرا و لە خێزانەکەی جیابووەوە

ژنێکی ئێزدی بە ناوی بەرفین شڤان ئیمۆ خەڵکی گوندی کۆچۆ یەکێکە لەو ژنە ئێزیدیانەی کە لە ٣ی ئاب لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی کەوتە دەستی چەتەکانی داعش. هەر لەو ڕۆژەی کە بەرفین و خێزانەکەی کەوتنە دەستی چەتەکانی داعش، پیاوانی خێزانەکەیان و دوو براکەی و مامەکانی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژران و ئەویش شاهیدی ئەمە بوو، هەروەها چەتەکانی داعش لە کاتی شەڕی ناوچەکانی شنگال و تەلەعفەر و موسڵدا ئەو و دایکی و خوشکەکانیشی ڕفاندووە و لەگەڵ خۆی بردنی، پاشان بەرفین و هەموو خێزانەکەان لەیەکتر جیاکردنەوە.

 

چیرۆکی جیلانی بەرخۆدان

 بەرفین ئاشکرای دەکات، بۆ ئەوەی ئەو ژنانەی بەدەستی چەتەکانەوە ڕفێندراون، دەرنەچن، ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە کە تامی ناخۆشیان هەبووە و وایکردووە نەتوانن سەریان لە زەوی هەڵبگرن.جیلان ژنێکی تری ئێزدییە کە لە هەمان شوێنی بەرفین دەژی. لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا بۆ پاراستنی ئایینەکەی و دوورکەوتنەوە لە دیلکردنی لەلایەن داعش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرجار لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا باسی جیلان دەکرێت و جێگەی تایبەتی پێدەدرێت. کاتێک جیلان کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، بەرفینیش لە هەمان شوێندا بووە، بەرفین بەم قسانە باسی جیلانی کردو وتی:  جیلان بۆ ئەوەی لەلایەن ئەو باندانە نەگیرێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لەو ساتەدا، هەستم بە گولـلەیەک کرد لە جەستەمدا،

 

"چەندەکانی داعش بەها بە ژن نادەن"

بەرفین ڕایگەیاندووە کە لەکاتێکدا لە دەستی ئەواندا بووە، خەونی بەوە دەبینی کە هەموو شەوێک کە دەخەوێت لە ماڵەکەیدا بێت، بەڵام هەمیشە بە کابوسێکەوە لە خەو هەڵدەستا، هەروەها کاتێک باسی دڕندەیی چەتەکانی داعشی دەکرد بەرامبەر بە ژنان، لە چاوەکانیدا ئەوە دەبنیدرا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەزموونی کردووە و بینیویەتی، بە سەختی کە وشەکان لە قوڕگیدا گیر بوون. ئاماژەی بەوەکرد، داعش هەرگیز بەهای بە ژنان نەداو، بە پێچەوانەوە هیچ شتێکی جیاواز لەو بۆچوونەی نەبینیوە کە ئەوان ژن وەک کۆیلە دەبینن و ژن دەچەوسێننەوە.

 

"هەتەشە کە هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا لەگەڵ داعش یەکن"

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستبەسەر کرا، بەرفین ئازاد کرا و گەڕایەوە بۆ شنگال و ئێستا لە شنگال دەژی. لەگەڵ هێرشەکانی هەتەشە بۆسەر ڕۆژئاوا،  ئەو ڕۆژانەی وەک کابوسێک بەبیر هاتەوەو وتی: ئەوان هەمان چەتەکانی داعشن کە بە ناوی ئاینەوە کۆمەڵکوژی و ڕفاندنی ژنان ئەنجام دەدەن، ئەو فەرمانەی لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی کرا، هەمان ئەو کارەیە کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدەن، کاتێک هێرشی ئەو چەتانەمان بینی، هەمان هەستم ئەزموون کرد کە لە دەستی ئەواندا بووم، ئەو شتانەی کە بینیم کاتێک لەگەڵیان بووم، وەک کوشتن و دزی و هێرشکردنە سەر ژنان، هەمان کارەکانی داعشن، نامەوێت ئەوەی بینیمان دووبارە ڕووبدات.