ژنێکی کورد دەبێتە سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆسیال دیموکراتی ستۆکهۆڵم

تارا توانا، ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە، دەبێتە سەرۆکی نوێی یەکێتی ژنانی سۆسیال دیموکراتی سوید.

ناوەندی هەواڵ

 

تارا توانا، ژنێکی کوردی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە لە وڵاتی سوید، لە تازەترین هەڵبژاردنی پارتەکەدا دەبێتە سەرۆکی یەکێتی ژنانی سۆسیال دیموکرات.

 

یەک لە کارە گرنگەکانی تارا ئەوەیە کە کاردەکات بۆ ژنانی بە ڕەگەز بیانی لە وڵاتی سوید، ئەو وەک ژنێکی کورد و سەرۆکی یەکێتییەکەش هیواخوازە بتوانێت ڕێگە بۆ ژنانی دیکە بکاتەوە کە بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، بەتایبەت ژنانی کورد.

 

ت.پ