ژنێكی کورد چارەسەرێكی نوێ بۆ نەخۆشی شێرپەنجە دەدۆزێتەوە
ژنێکی کوردی خەڵکی سنە مەدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمریکای بەدەستهێنا کە چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
ماڵپەری ڕۆژهەڵات نیوز سەبارەت بە بڕاوەی خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە لایەن ژنێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، پەرەستوو قادرمەرزی توێژەر لە بواری زانست و خەڵکی شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ تیمەکەی توانی مەدالیای زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی” Silicon Valley” ئەمریکا بەدەست بهێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو توێژەرە کوردە ڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ڕێگەی هۆشی زیرەكەوە دۆزیووەتەوە، بەشێوەیەک کە هۆشی زیرەک لە خانە بنچینەییەکانی شێرپەنجە ورد دەبێتەوە و ڕێکاری نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەریی شێرپەنجەی جگەر دادەنێت و هاوکات سیستەمێکی دەرمانیی چارەسەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیار دەکات.