ژنێکی گەنج خۆی فیدای ئازادی کرد: ئاڤێستا خابور
ئاڤێستا خابور فەرماندەی فیدایاکار لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی بەرخۆدانەوە کردو لە دژی تانکەکان کە هێرشیان کردە سەر پێگەی شەڕڤانانی دژی داگیرکاری تورکیا چالاکییەکی فیداکاری ئەنجام دا.

ئاڤرین تۆلهەڵدان
قامیشلۆ-فەرماندەی فیداکار ئاڤێستا خابور، لە ڕێگەی چالاکییەکانییەوە بوو بە دەنگ و ئیرادەی ژنانی ئازاد لەناو ڕیزەکانی یەپەژە و ناوی خۆی لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوودا نووسی، لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورک لەگەڵ چەتەکانی هێرشێکی دڕندانەیان بۆ سەر شاری عەفرین دەستپێکرد، ئەم هێرشە لەسەر سنووری ناوچەکە لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئەنجامدرا، هەروەها لەلایەن چەتەکانی وەک نوسرە و ئەحرار شەرقییەوە کرا.
کاتێک شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بە توندی لەبەرامبەر هێرشەکانی لەشکرکێشی بەرخۆدانیان کرد، ناوچەکەیان پاراست و گورزی قورسیان لە چەتەکان دا، دەوڵەتی تورکیا هەموو کەرەستە سەربازییەکانی خۆی بە تایبەت فڕۆکە جەنگییەکانی جێگیر کرد بۆ ئەوەی چەتەکان پاشەکشە نەکەن، بەرخۆدان لە شاری عەفرین بە بەشداری شەڕڤانان و گەل بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ بەردەوام بوو. زۆرێک لە شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە 'بەرخۆدانی سەردەم'دا جێگەی خۆیان گرتەوە و بە قارەمانێتییەکی گەورە گەیشتنە خاڵی شەهیدبوون.
لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئازادیخوازانەوە کردووە
زەلیخە حەمۆ ناسراو بە ئاڤێستا خەبوور لە ساڵی ١٩٩٨ لە شاری حەلەب لەدایک بووەم خۆی خەڵکی گوندی بێلێی سەر بە شارۆچکەی بلبیلێی عەفرینە، لە شام گەورە بووە، هەر وەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا زانیاری لەسەر شۆڕش بوو، هەر لەو ساڵەدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ەوە کرد لە عەفرین، ئاڤێستا خەبور لە ماوەیەکی کەمدا کەسایەتی خۆی پەرە پێدەدات و بەرپرسیارێتی قورس لە ئەستۆ دەگرێت، سەرەڕای ئەوەی فەرماندەیەکی گەنج بوو، بەڵام بووەتە پەروەردەکارێکی سەربازی شارەزا، بە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە ڕزگارییەکەی تینیب، کەشتەیر، تل ڕفعەت و ئوم ئەلحوش ئەزموونێکی گەورەی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە یەکینەکانی دژە تیرۆرەوە کردووە، لەوێدا زیاتر لە ڕووی سەربازییەوە گەشە دەکات.
میراسی هەڤاڵانی وەرگرتووە
شەهید ئاڤێستا خابور بە ورەیەکی زۆرەوە چالاکییەکی بۆ ڕێگری لە دوژمن ئەنجامدا و بوو بە فەرماندەی فیداکاری بەرخۆدانی سەردەم، ئەو کارەی فەرماندە ئاڤێستا خابور جارێکی دیکە نیشانی دا کە ڕۆحی زیلان و ئارینان زیندووە و ئەم ڕۆحی فیداکارییە کە لە ژنی کوردەوە بۆی ماوەتەوە، بەردەوام دەبێت و هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە، هەروەک چۆن ئارین، ڕانەڤانا، زەهرا، ڤیان و جودی جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی قارەمانێتی لە کۆبانی بەجێهێشت، فەرماندە ئاڤێستا جارێکی دیکە لە عەفرین درێژەی بەم دێڕە دا.
لە یادی شەهیداندا ژیاوە و بە ڕێگای ئەواندا ڕۆیشتووە
ئاڤێستا خابور ئامانجی گەورەی لە ژیانیدا هەبوو، خەون و ئامانجی سەرەکی ئەو، شوێنپێی زەینەب کیناچی ناسراو بە زیلان و گوڵناز قەرەتاش ناسراو بە بێریتان بوو، فەرماندە ئاڤێستا خابور لە وتارێکدا باس لە ئامانجەکانی کردو وتی: ئامانجم ئەوەیە بگەمە ئاستی شەهید زیلان و شەهید بێریتان، لە 'بەرخۆدانی سەردەم'، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە داگیرکاریی تورکیا و چەتەکانی، ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم، لە گوندی هەمام، سەر بە قەزای جندرێسی عەفرین، چالاکییەکی فیداکاری لە دژی ئەو تانکانە ئەنجامدرا کە لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە هێرشیان دەکردە سەر پێگەی شەڕڤانان.
گەلی ناوچەکە بەهاکانیان بەبیردەهێننەوە
فەرماندە ئاڤێستا کولتووری شەرەفی ژنە شەڕڤانەکانی بەجێهێشت کە سەری بۆ داگیرکەران دانەنەواندووە، ئەم کارە زیاتر پەرەی بە ئیرادە و ئیرادەی ژنانی ئازاد لە ناو یەپەژە دا و بوو بە مایەی هێز و ئیمان بۆ گەلی ناوچەکە، گەلی ناوچەکە بە یادی ئەو بەها گرانبەهایانە، بۆ شەهیدەکانیان دەوەستنەوە و شوێنپێیان دەگرن، ئەمڕۆ لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ زۆر بە باشی ئەمە دەبینرێت، لە سەرانسەری ڕۆژئاوا و باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، میراسی ئاڤێستا لەلایەن ئازادیخوازان و گەلێکی بەرخۆدێر و شەرەفەوە دەپارێزرێت. ئەگەر ئەمڕۆ ئەم گەلە خاوەن یادەوەری و باوەڕێکی وا پیرۆزە؛ چونکە پاڵەوانی وەک ئاڤێستا خابووری هەیە ئەوا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن پشکی گەلانی بەرخۆدێر دەبێت.