ژنێکی دووگیان لە شارەزوور لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
ژنێکی دووگیان لە شارۆچکەی شارەزوور لەناو کارگەیەکدا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نەخراوەتە ڕوو.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شارەزووری سنووری پارێزگای سلێمانی لەناو کارگەیەکدا ژنێک بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا بەگوێرەی زانیارییەکان ژنەکە دووگیان بووە.
بەپێی زانیارییەکان خێزاندارەو خاوەنی منداڵێکە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.