ژنێک و کچەکەی بەهۆی تۆپەوە لە ناوچەی خەلیفان برینداربوون

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی خەلیفان هەشت تۆپ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دایک و کچێک برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە تۆپەکان بەرماڵەکان کەوتوون لە خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران، بەهۆیەوە ژنێک و کچەکەی بریندار بوون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە  کە هەفتەی رابردوو، رۆژی ١٦ی ئەیول راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردەوە، رۆژانی ١٧ و ١٨ و ١٩ی مانگ، هێزەکانی پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر، چەند مەشقێکی سەربازی لە بناری چیای هەندرێن ئەنجام دەدەن، کە تێیدا هێلیکۆپتەر و چەکی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێت.

 

وتیشیان، "بۆیە بە هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سۆران رادەگەینین لە كاتی بیستنی دەنگی تەقە یان دەنگی بەرز نیگەران مەبن، بۆ ئاگاداری هاوڵاتیانی ناوچەکە."