ژنێك لە شارەدێی زەڕایەن بەهۆی توندوتیژی گیانی لەدەستدا
ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ژنێك لە شارەدیی زەڕایەن دوای ئەوەی خۆی سووتاند گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامەو پیاوان بۆ ئەوەی لە یاسا دەربچن و نەبنە بکوژ، ژنان هاندەدەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، دواتر دەڵێن ژنەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە، لە نوێترین ڕووداودا ژنێک لە شارەدێی زەڕایەنی سنووری سلێمانی بەهۆی توندوتیژی خۆی سووتاند.
رائید ئاری لەتیف وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەم، ژنێكی لەدایکبووی ١٩٩٢ لە شارەدێی زەڕایەن لەماڵەکەی خۆیدا بەنەوت خۆی سووتاندوە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا تەنها خۆی و دوو منداڵی لەماڵەوەبوون دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوان و بنکەی پۆلیسی زەرایەن بەشوێنی رووداوەکە بەپێی وتەی شاهیدەکان و بەڵگە سەرەتاییەکان پێ دەچێت خۆی خۆی سووتاندبێت.
ئەوەشیخستەڕوو،بەپێی وتەی هاوسەرەکەی ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە و بەبریاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە پەراوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ رووداوەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.