ژنێک لە خورماتوو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ژنێک لە شارۆچکەی خورماتوو خۆی هەڵواسی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ژنێک لە شارۆچکەی خورماتوو خۆی هەڵواسی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خورماتوو، ژنێکی ٢٦ ساڵ، دایکی دوو منداڵ خۆی کوشت، بەپێی ئەو زانیارییانەی عەلی حسێن، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی خورماتوو ڕایگەیاندووە، ژنەکە لەماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ژنەکە خاوەنی دوو منداڵە، بەبێ ئەوەی بە ڕێکاری یاسایی لە هاوژینەکەی جیابووبێتەوە ماوەیەکە مێردەکەی جێیهێشتووە، تیمەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ت.پ