ژنێک لە دهۆک کوژرا.

ژنێک لە دهۆک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە فیشەک کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە شارەدێی شیلادزێ لە سنوری پارێزگای دهۆک، ژنێک بە ناوی ستی عبید یوسف بیری، بە فیشەک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، پۆلیسی دهۆک بە هۆکاری نەبوونی زانیاری لەسە ڕووداوەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕووداوەکە نەدا. دەوترێت هاوسەری ژنەکە لە کاتی پاککردنەوەی چەکدا فیشک لە چەکەکەی دەرچووە و بەر ژنەکە کەوتووە دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە، بەڵام پۆلیس ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک بدات.

ئەمە لە کاتێکدا کوشتن و خۆکوشتنەکان زۆر زیادی کرووە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستە ٩ کەس لە پارێزگای دهۆک خۆیان کوشتووە، ژنێکیش لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

 

ت.پ