ژنێک لە بەغدا كوژرا
میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ ژنێک لە باکووری بەغدا بە دەمانچە كوژراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوژینەکەی دەستی پێکردووە.

ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ ژنێک لە باکووری شاری بەغداد بە دەمانچە كوژراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوژینەکەی ئەو ژنە كوژراوە دەستی پێکردووە.
باس لەوەشكراوە، ئەو ژنە لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ ـە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەكە دەستیپێکردووە.