ژنانی زیندانی سیاسی: هیوامان بۆ داهاتوویەلی ئازاد لە هەموو کاتێک زیاترە
ژنانی زیندانی سیاسی لە پەیامەکەیان بۆ نەورۆزدا دەڵێن: ئاگر واتای خۆی هەیە لە دەستی ژناندا.
مەميهان هیلبين زەيدان
وان-پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، هێمای خەبات و بەرخۆدانی گەلی کورد، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە زۆرێک لە ناوچەکان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت، لە دەوری ئاگری نەورۆز، هاوڵاتیان داواکارییەکانیان دەردەبڕن و دروشمی ئازادی دەڵێنەوە.
ئازادی لەم ڕۆژانەدا بەرزترین واتای خۆی وەردەگرێت، ژنانی زیندانی سیاسی، کە لە زینداندا، لە ئازادی جەستەییان بێبەشن، بە باوەڕ و هیوا و جۆش و خرۆش ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، لە هەمان کاتدا لە ژوورەکانی زیندان، بۆ دەرەوەی دیوارەکانی زیندانەوە پەیامی نەورۆز دەگەیەنن.
ژنانی زیندانیکراوی زیندانی وان لە باکووری کوردستان لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە پەیامی نەورۆزی خۆیان نارد و وتیان: ئاگر واتای خۆی هەیە لە دەستی ژناندا.
"ئیرادەی ژن دژی تاریکی"
هێڤیدار ئایدن، یەکێکە لە زیندانییەکان، وتی: هەموو پریشکێک لە ئاگری نەورۆزدا دەرخەری ئیرادەی ژنانە لە دژی تاریکی، هەروەها نەورۆز واتای خۆی لە ئاگرەکەدا دەبینێتەوە کە لە دەستی بەرەنگاری ژناندا دەسووتێت، ئەمڕۆ ژنان تەنها بەشداری مێژوو ناکەن، بەڵکو بوونەتە بەشدارێکی کارا لە ژیانی ئازاد و سیاسەتی دیموکراتیدا، جەژنی نەورۆز پیرۆز بێت، بە پێشەنگایەتی ژنان.
فیلم ئاکری زیندانیکراوی سیاسی و نەخۆش لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی نەورۆز کردەوە و وتی: هیوادارین و نزا دەکەین ئەم نەورۆزە نەورۆزێکی ئاشتی و یەکڕیزی و ئازادی بێت، ئازادی و یەکڕیزی لە هەموو کاتێک زیاتر لە گەلی کوردەوە نزیک بێتەوە.
هەروەها پەیامەکەی بریتی بوو لە: بە هیوای ڕۆژانی گەشاوە و ئازاد سڵاو لە هەمووتان دەکەم، هەرچەندە ئێمە لە ناو زیندانین، دڵمان لەگەڵتاندایە، هیواکانمان وەک بڵێسەی ئاگر لە کێڵگەکانی نەورۆز بەرەو ئاسمانەکان بەرز دەبنەوە، نەورۆز بۆ ئێمە تەنها ئاهەنگێکی دێرین نییە، بەڵکو ڕۆژی لەدایکبوونەوە و بەرخۆدان و هیوای ئازادییە، ئێمە پێمان وایە ئازادی و یەکڕیزیی ئەمڕۆ لە گەلی کورد نزیکترە نەک تا ئێستا، چونکە خواست لەسەر یەکگرتوویی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا گەشە دەکات.
ڕوونیشیکردەوە، کە نەورۆز لە کاتێکی چارەنووسسازدا دێت: جەنگ و ململانێی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێت و لەم کەشوهەوایەشدا دوژمنانی کورد لە چاوەڕوانیدان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانیان، کە ئەمانە مەترسیی گەورەن، بەڵام یەکڕیزی و هاوپەیمانی و بەرخۆدانی کورد ئەو پیلانانە دەشکێنن، گەنجانی ئازا، ژنان، دەنگی تەپڵ و گۆرانیتان بگاتە زیندانەکان، شاخەکانی ئازادی و هەموو ئەوانەی تۆوی ئاشتی لەم خاکەدا دەچێنن.
دووپاتی کردەوە، کاتی ئاشتی و ئازادی هاتووە، هیوادارین و نزای ئەوە دەکەین کە جەژنی نەورۆز ببێتە ئاهەنگی ئاشتی و یەکڕیزی و ئازادی بژی یەکڕیزیی کورد، بژی ئاشتی، بژی نەورۆز! سڵاو لە بونیادنەرانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، سڵاو بۆ ئەوانەی تۆوی ئاشتی لەم خاکە پیرۆزانەدا دەچێنن! ئێمە بە قووڵی دڵتەنگین بۆ شەهیدبوونی سیاسەتمەداری کورد ساڵح موسلیم پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان بۆ خانەوادەکەی و گەلی کورد ئەمە شانازییە بۆ ئێمە، هەرگیز هەوڵەکانی لەبیرناکەین.
"ئەوان ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن"
سەبارەت بە پەیامی زیندانی بەریهان کرمان،، لە پەیامەکەیدا هاتووە: ئەمڕۆ ئاگری جەژنی نەورۆز تەنها پێشبینی بەهار نییە، بەڵکو سیمبولە بۆ سەرهەڵدانی بەرخۆدان لە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری، ئێمە ڕۆیشتوین، بەردەوامیش دەبین، بە پێی ئەو کەسانەی کە بە درێژایی مێژوو هەرگیز کڕنۆشیان دانەناوە، ئەوانەی هەرگیز دەستبەرداری ڕاستی نەبوون.
جەختی لەوە کردەوە، کە نە دەروازەی ئاسنین و نە دیواری بەرز ئەتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن، چونکە دەزانین کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت لە ڕێگای خەباتێکی دادپەروەرانەدا بوەستێت، جەژنی نەورۆز بەهێزترین دەربڕینی هەوڵی هاوڵاتیانە بۆ ئازادی و داواکارییەکەی بۆ یەکسانی و دادپەروەری، هەر ئاگرێک کە ئەمڕۆ داگیرسێنرێت نیشانەیە بۆ ئەوەی ئەو دەنگانەی کە هەوڵی بێدەنگکردنی دەدەن، سەرلەنوێ بەرز دەبنەوە.
وتیشی: دەمەوێت لێرەوە دووپاتی بکەمەوە نادادپەروەری و قەدەغەکردن و زیندانەکان ناتوانن ئیرادەی گەلێک بشکێنن، باوەڕ و خەباتمان چەسپاوە، سەرەڕای زیندانیکردنمان ئەمڕۆ، هیوامان بۆ داهاتوویەکی ئازاد لە هەموو کاتێک زیاترە، بەم هەست و ئیرادەیە، جەژنی نەورۆز، کە جەژنی ئازادی و دادپەروەری، داهاتوویەکی دەگێڕین، بانگەوازی هەموو گەلەکەمان دەکەم کە بوەستن و یەکگرتوو بن لە خەبات بۆ ژیان.