ژنانی ئێزدی: کۆنگرە گۆڕانکاری سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت

مەخەدەشە بە دروشمی "‘یەکگرتوویی، ئازادی، چارەسەر" شەشەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد. ژنانی ئێزدی بە حەزێکی زۆرەوە بەشداری کۆنگرەکە بوون و وتیان: ژنانی ئێزدی پیشەنگایەتی بڕیارەکانی کۆنگرە دەکە.

گوڵستان عەزیز

 

شنگال-ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال بە دروشمی "یەکگرتوویی، ئازادی، چارەسەر" بە بەشداری ٢٥٠ نوێنەر شەشەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد. پەیام و هەڵسەنگاندن و دیدگای بەهێز لە کۆنگرەدا سەریان هەڵدا، پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێکرایەوە. لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکان و جێگرەکانیان هەڵبژێردران.

 

لە نێو بەشداربووانی کۆنگرەدا، سۆزدار ئاگر، ئەندامی فەرماندەیی یەژەشە،  و خۆخێ سندی، دایکی شەهید دژوار هەڵسەنگاندنی کۆنگرەکەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ئەم کۆنگرەیە دەبێتە کۆنگرەی سەرکەوتن بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی"

سۆزدار ئاگر پیرۆزبایی کۆنگرەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان کرد و وتی: هیوادارم ئەم کۆنگرەیە کۆنگرەی ئازادی و دیموکراسی بێت و ئێمە وەک ئێزیدییەکان لە شەنگالێکی خۆبەڕیوەبەردا بژین، بە دۆخێکی ئاساییدا تێناپەڕین و شەڕێکی توند لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە دۆخێکی گرژی و ئاڵۆزیدا کە لە هەموو شوێنێک سەریهەڵداوە،  فشار لەسەر عێراق و لەسەر شەنگال هەیە، بەستنی کۆنگرە لە کاتێکی ئاوادا مایەی خۆشحاڵییە، دەرئەنجامی سەرکەوتنە. دڵنیام ئەم کۆنگرەیە  گۆڕانکاری بە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدییەکان دەهێنێت. لە ڕاستیدا ئەو دیدگایانەی کە سەریان هەڵدا و ئەو پەیامانەی هاتن بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە.

"ئەنجومەن شوێنی یەکێتی و هاوپەیمانییە"

سۆزدار ئاگر سەرنجی بۆ دیدگا و گفتوگۆ بەهێزەکانی کۆنگرە ڕاکێشا و سەبارەت بە ڕۆڵ و هەڵوێستی کۆنگرە وتی: من پێموایە ئەم کۆنگرەیە سەرکەوتوو دەبێت بۆ پێکهاتەی ئێزدی، هەموومان لێپرسراوین لە پێکهاتەی ئێزدی، دەبێت ڕۆڵمان هەبێت لە پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال شوێنی یەکڕیزییە، شوێنێکە بۆ پێکەوەیی پێکهاتەی ئێزیدی شوێنێکە کە خەڵک بتوانن کۆببنەوە، گفتوگۆ بکەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، ئێمە ئەنجومەن بە ناوەندی هاوپەیمانی ناودەبەین. هەروەها ئەم کۆنگرەیە دەبێتە ئامرازێک بۆ ئەمەش. هەنگاوی بەهێز دەگیرێتەبەر. کۆمەڵگەی ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەو هاوپەیمانییە هەیە و دەبێت لە پێناو یەکتردا بوەستین. ئێمە تا کۆتایی ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی کە دەکەوێتە سەرمان وەک بەرگریکارانی ئەم کۆمەڵگەیە یەژەشە جێبەجێ دەکەین. ئێمە بەرپرسیارین لە پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگەکەمان.

 

سۆزدار ئاگر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەم کۆنگرەیە لەسەر خاکی پیرۆزی شنگال دەبێتە بەهاری پێکهاتەی ئێزدی، و پیرۆزبایی لە کرێکارانی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال مام زدکی، مام بەشیر، هەڤاڵ سەید، هەڤاڵ دیژوار کە خوێنی خۆیان بەخشی.

 

"ئەنجومەنەکە لەسەر بەها بەنرخەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بونیاد نرا"

دایە خۆخێ باسی لەوە کرد کە لە ماوەی ١١ ساڵدا شەش جار کۆنگرە بەستراوە و ئامانجی کۆنگرەی بەم شێوەیە پێناسە کرد: ئامانجمان ئەوەیە خوێنی شەهیدەکانمان لەسەر زەوی بەجێ نەهێڵین و ئەو فەرمانانەی کە لەسەرمان هەڵگیرا لەبیر نەکەین، ئێمە ئەم کۆنگرەیەمان لەسەر زۆرێک لە بەهاکانمان بونیاد نا، ئەوە ئەستەم و سەختی منداڵەکانمانە، خوێنی شەهیدەکانمانە، بەرخۆدانی ئێزدیەکانە.

دایە خۆخێ سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و گرنگی بەستنی کۆنگرە وتی: هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە کۆنگرەی  خۆشگوزەرانی، کۆنگرەی سەرکەوتن بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەم کۆنگرەیە سەرەڕای هەڕەشە و بۆردوومان و فڕۆکە، لە کاتێکدا بەسترا کە ئەوان دەیانویست و ئێستاش دەیانەوێت سیاسەتی پیس لە شنگال ئەنجام بدەن بکەین، ناتوانین ڕەنجی شەهیدە پێشەنگەکانمان بدەینەوە کە بۆ ئەم ئەنجومەنە کاریان کردووە، بەهۆی ئەوانەوە ئەم ئەنجومەنە دامەزرا، ١١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنەکەماندا تێپەڕیوە.


"ژن خۆیان ڕێکدەخەن و پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەکەن"

دایە خۆخێ کە نوێنەری یەکەمی کۆنگرەی ئەم ئەنجومەنە، ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو شتێک، لە کاتێکدا فەرمانەکە لەسەر پێکهاتەی ئێزدی هەڵگیرا و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام بوو، یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال بەڕێوەدەچوو. سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان وتی: ژنان تا دونیا بوونی هەبێت، ڕادەست نابن، ئەوان ڕێکخراوی خۆیان پێکدەهێنن، خۆیان ڕێکدەخەن، لە هەموو شوێنێک قسەیان دەبێت، کاتێک چەک هەڵدەگرن و دژی دوژمن وەستانەوە، ڕێگای ڕادەست بوون دەگرن، بەم کۆنگرەیە ئێمە بەهێزتر دەبین.

 

دایە خۆخێ لە کۆتایی قسەکانیدا پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە هۆکاری بەستنی ئەم کۆنگرەیە، لە شەڕڤانان، خۆبەڕێوەبەری، هەموو کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو دۆستانی بوو، هیوای خواست لە خوای گەورە ئەمساڵ  بکاتە ساڵێکی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی.