ژنانی ئێزدی: ئێزدیخانی خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین

ژنانی شەنگال یادی نۆیەمین ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیان کردەوە و ڕایانگەیاند خەباتیان بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەهێزتر دەکەن.

شەنگال

 

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە سەردەشتی شەنگال دامەزرا، ژنانی شەنگال ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەرییان پیرۆزکرد و تیشکیان خستە سەر پێشکەوتنەکانی دوای دامەزراندنی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال.

 

شیرین شەنگال و وەلات جانۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ"، نۆیەمین ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەرییان پیرۆزکردو داوایان لە تەواوی کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد کە لە هەموو کاتێک زیاتر ڕێز لە بەهاکانیان بگرن و کار بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال بکەن.

 

"سیستمەکەمان بەهێز دەکەین"

شیرین شەنگال، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی، سەرەتا ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالی لە شەهیدانی فەرمان و شەهیدانی ڕزگارکردنی شەنگال پیرۆزکردو و وتی: پێش فەرمانەکەمان، نەماندەزانی چۆن خەبات بکەین بەڵام دوای فەرمانەکەی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، کاتێک خۆبەڕێوەبەری دامەزرا، لەو کاتەوە خۆمان بەڕێوەدەبەین و هەموو دامەزراوەکانمان لە خزمەتی گەلەکەماندان، ئێستا خەبات دەکەین، ڕێگە بە داگیرکەران نادەین، گەشە دەکەین و سیستەمەکەمان بەهێز دەکەین.

 

"پێویستمان بە هێزی دیکە نییە"

وەلات جانۆ، ئەندامی ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی  "تاژێ" ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری لە  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆز کردو وتی: دوای فەرمانەکە تا ئێستا لە ماوەیەکی کورتدا هەموو کەسێک هەنگاوی گرتەبەر و هەموو دەزگاو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دامەزراون، ئەمڕۆ ئاسایشی ئێمە منداڵەکانمان دەپارێزێت، خوێندنگەکانمان بە زمانی دایکن، ئابووری، تەندروستی شارەوانییەکەمان خزمەتی گەلەکەی دەکات، بەڵام پێش فەرمانەکەمان هیچمان بۆ خۆمان نەکرد، چاومان لە دەرەوە بوو، بەڵام ئێستا پێویستمان بە کەس نییە، خۆمان بەڕێوە دەبەین.

 

"ئیزدیجانی خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین"

وەلات جانۆ داوای لە کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد کە لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەنداری لە بەها و باوەڕ و سیستەمی خۆیان بکەن، وتیشێ: پێویستە کۆمەڵگەکەمان سیستمەکەی بپارێزێت، نابێت فەرمانەکە لەبیر بکەین، بینیمان کە جیهان تەنها سەیری دەکەین، تەنها گەریلاکانمان و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا هاتن بۆ ئەوەی لەناو نەچین و کۆمەڵکوژ نەکرێین، دەبێت خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین، لە ماوەیەکی کورتدا توانیمان چەندین هەنگاوی مێژوویی بنێین،  لە ئەنجامدا، هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان لە زیادبووندایە، بەڵام ئەم هێرشە نابێت ئێمە بکشێنێتەوە، پێویستە زیاتر خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین و ئێزدیخانی خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین.