ژنانی ئێزدی دەیانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن
ژنانی ئێزدی ڕایانگەیاندووە، دەیانەوێت ڕووبەڕوو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجaلان ببینن، پێویستە بە شێوەیەکی تایبەتی ئەو پەیامە دەرببڕێت کە بۆ کۆمەڵگە و ژنانی ئێزدی ناردووە.

هێڤیدار شنگالی
شنگال – چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند کە پەیوەندی بە هەڵمەتی 'دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینین' کە لە سەرانسەری جیهان دەستیپێکردووە.
ژنانی ئێزدی شنگال کە لەسەر پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان ڕێکدەخەن و بەهێز دەکەن، خواستی خۆیان بۆ بینینی دەربڕی.
"شەڕڤانانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازی ئێمە هاتن"
جانۆ خانەسۆر، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی خانەسۆر ڕایگەیاند کە ژنانی ئێزدی دەیانەوێت ڕووبەڕوو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، وتی: بەرەو ساڵیادی ئەو فەرمانە دەڕۆین، لە کاتی دەرکردنی فەرمانەکەدا جگە لە شەڕڤانانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەس بە بانگەوازی ئێمە نەهات، ڕاستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان بوو، بەڵام بە بانگەوازەکەی، شەڕڤانەکانی بە بانگەوازی ئێمە هاتن، ئەو هێزانەی دەیانوت ئێزدییەکان دەپارێزین، تەنانەت ئاوڕیان لە دواوە نەدایەوە و لە ڕۆژی فەرمانەکەدا هەڵاتن، ئەو بیرۆکانەی کە کۆمەڵگەی ئێزدییان بەرز کردەوە، بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون، ئێمەی ژنان بە بیرۆکە و فەلسەفەی ئەو خۆمان دەناسین و ڕێکدەخەین.
وتیشی: هەروەها دەمانەوێت بزانین ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چۆن ڕاستییەکانی سەبارەت بە ژنان ڕوون کردەوە، ١١ ساڵە خۆمان پەروەردە دەکەین لەسەر بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ١١ ساڵە هیچ کەسێک هیچی بۆ پێکهاتەی ئێزدی نەکردووە، نە حکومەتی عێراق و نە هێزێکی دیکە، تا ئێستا عێراق ئەو جینۆسایدەی دژ بە کۆمەڵگەی ئێزدی قبوڵ نەکردووە کە لەسەر خاکی عێراق ڕوویدا، جگە لە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیچ هێزێکی دیکەی سودێکی بۆ پێکهاتەی ئێزدی نەبووە
"سەرەڕای سەختییەکان، بیرمان لەوە کردەوە"
جانۆ خانەسۆر، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە “بۆچی دەتەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینیت؟” بەم ڕستانە: بۆچی هەڵمەتەکەمان دەست پێکرد؟ چونکە ئێمە بە پێی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆمان پەروەردە و ڕێکخست و ئێستاش هەروا دەکەین، ڕەنگە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، بەڵام بیرۆکەکانی ئازادن و کۆمەڵگە چەوساوەکان ڕزگار دەکەن، ئێمە دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببینین، تەنها بنەماڵەکەی و پارتە سیاسیەکەی کۆدەبنەوە، بەڵام دەمانەوێت وەک ژن و پێکهاتەیەک بیبینین، کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبینین دەڵێین زۆر خۆشحاڵین کە لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا بە بیرۆکە و فەلسەفەی ئێوە خۆمان ڕێکدەخەین و پەروەردە دەکەین، سەرەڕای ئەو هەموو سەختییەی بەسەرتاندا تێپەڕیون، واتان لێکردین بیر بکەینەوە و خۆمان ڕزگار بکەین.
'ئێمە دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕووبەڕوو ببینین’
وەحید هێچی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سینون، ڕایگەیاند کە ئەوان وەک ژنانی ئێزدی زۆر دەیانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن و ئەم هەڵسەنگاندنەی خوارەوەی کردووە: دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد ببینین، ئێمە دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی خۆی بۆ ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدیمان پێ بڵێت، پێویستە هەمووان بیروڕاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوێننەوە، ئێمە لە ساڵیادی ئەو فەرمانە نزیک دەبینەوە و دەمانەوێت لە یادی ١١هەمین ساڵیادی ئەو فەرمانەدا ڕووبەڕوو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینین، ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسەی لە هێرشەکە ڕزگاریان کردین ڕووبەڕوو ببینین، ئێمەی ژنانی ئێزدی هەرچی پێویست بێت بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ئەو دەیکەین.
"گوێگرتن لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامی ٧٤ فەرمانەکەیە"
هەروەها نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ وتی: ئێمە دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینین، بۆ دەڵێن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینین؟ بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی مێژووییە بۆ ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو جیهان، ئێستا لە ساڵیاندی فەرمانەکە نزیک دەبینەوە، تا ئێستا ژنانی ئێزدی لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، گۆڕی بەکۆمەڵ نەکراونەتەوە، ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێزدی بەتایبەت ژنانی ئێزدی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باوەش بگرن، دەمانەوێت بە وەرگرتنی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامی ئەو ٧٤ فەرمانە بدەینەوە.