تاژێ داوای پێکهێنانی لیژنەی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنەکان دەکەن

ژنانی ئێزدی کۆمەڵکوژی جیهادییەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەیان شەرمەزار کردو داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ڕەوشتی و مرۆیی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی بگرێتە ئەستۆ.

شنگال

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییانەی لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەبی سووریا لە دژی گەلی کورد ئەنجام دراون شەرمەزارکرد و داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ دەکەن.

 

سوهام شنگالی، ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی خوێندرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە پەیوەندی گرنگ لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کراوە و داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆش کراوە.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەوەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕوویدا، تاوانی جەنگ و جینۆساید پێکدەهێنێت، کردەوەی چەتەکانی تورکیا و جیهادیەکانی هەتەشە بە تاوانی جەنگ و جینۆساید پێناسە کردووە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە درێژایی مێژوو، گەلانی ستەملێکراو بە درێژایی مێژوو هەزاران ساڵە بەرەنگاری نادادپەروەری و دیکتاتۆری بوون، دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە گیانێکی شۆڕشگێڕانە، بە خەبات و بەرەنگاربوونەوەی بێهاوتای دژ بە عەقڵیەتی پاوانخوازانە تێکۆشانیان کردووە، ئەم هەڵوێستە پتەوەش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیەتی بۆیە لە ڕێگەی پلانێکی باش داڕێژراو و لە ئەنجامی ڕێککەوتنە گوماناوییەکاندا، هێرشی دڕندانە لە ٦ی کانوونی دووەەوە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستیپێکرد ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ لەلایەن جیهادرەک ئەنجامدرا، بە ڕێنمایی و هاوکاری دەوڵەتی تورکیا.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، ئێمە شایەتحاڵی هێرشە دڕندەکان بووین بۆ سەر ژنان، منداڵان، مەدەنییەکان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، بە سەدان کەس لەو هێرشانەدا کوژراون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، دەیان هەزار کەسیش بە زۆر لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون، هەروەها چارەنووسی دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی کە لە گەڕەکەکەدا ماونەتەوە تا ئێستا نادیارە.

 

دووپاتی کردەوە، کە ئەو هێرش و کردەوانەی کە لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕوویانداوە و بەردەوامن، کۆمەڵکوژی پێکدەهێنن، هەربۆیە داوا دەکەین بەو شێوەیە بناسرێن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بانگەوازی ئەوە کراوە، لە هەمان کاتدا داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە جەنگیانە، و ئەنجامدەرانیشیان نابێت بێ سزا نەبن، هەروەها داوای دەستگەیشتن بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان دەکەین بۆ گەڕەکی شێخ مەقسود بۆ ئەوەی ڕێگری لەو دڕندەییانەبکەن کە بەشێوەیەکی نهێنی ئەنجامدەدرێن، داوا لە هەموو ئەندامانی گەلی ئێزدیمان دەکەین، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، یەکگرتوو بن، لە بەرامبەر ئەو دڕندەییانەی کە داعش ئەنجامی دەدات بێدەنگ نەبن.