ژنانی ئیستەنبوڵ بۆ ڕۆژئاوا لەسەر شەقام بوون
دەستپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" لە بەردەم کۆنسۆڵخانەی سووریا لە ئیستەنبوڵ، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێن، شەرمەزار کرد.
ئیستەنبوڵ
دەستپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" لە بەردەم کونسوڵخانەی سووریا لە ئیستەنبوڵ، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشە بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێن، شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا پەرلەمانتارانی دەم پارتی کەزبان کۆنوکچو، ئۆزگول ساکی و چالاکوانی تەژەئا سەباحات تونجەل بەشدارییان کرد.
لە چالاکیەکەدا پانکارتی"پشتیوانیکردنی چەتەکانی هەتەشە بە واتای کۆمەڵکوژییە لە سووریا، ژنان لە پاڵ گەلی بەرخۆدێری کوردن" بەرز کرایەوە. ژنانە بەردەوام دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سوپای ژنان" وترایەوە و عەقڵیەتی داعشیان ئیدانە کرد.
بە ناوی دەستپێشخەریی ژنانەوە سەمیحا ئاری، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند، هەتەشە بەو ڕەوایەتی و دەرفەتانەی کە لە دەوڵەتی تورک و هێزە ئیمپریالیستەکان وەریدەگرێت، هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. ئاماژە بەوەشکرا خەڵک لە ماڵ و حاڵی خۆیانەوە، بە زۆرەملێ کۆچبەر کراون، ئێمە دەزانین کە تاوانەکانی شەڕ کەلە لایەن هەتەشەوە دژی ژنانەی کە بۆ ئاشتی و ئازادی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا تێدەکۆشن هەڕەشەیە لەسەر هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە.
سەمیحا ئاری لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پاراستنی ئاشتی تاوان نییە. سەرەڕای ئەمەش بەتاوانبار کردنی داوای ئاشتی ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دەبێت لە تورکیا. ئێمە وەک ژنان بۆ ڕاوەستاندنی کۆمەڵکوژییەکان دژی گەلی کورد، عەلەوی، سریانی و درووزی، پەرە بە چالاکییەکانمان دەدەین و هاوکات پشتگیری لەو ژنانە دەکەین کە بەرخۆدان دەکەن و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوە دەبەن.