ژنانی ئیلح: گەل و ئیرادەی ئەم شارە ڕوون و ئاشکرایە

ئەو ژنانەی کە بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە نەورۆزی ئیلح کرد، تیشکیان خستە سەر جەنگی تایبەت و وتیان: با دوژمنەکەمان بەهیوا نەبن، ئیلح هی ئێمەیە، گەل و ئیرادەی ئەم شارە ڕوون و ئاشکرایە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئیلح- لەم دواییانەدا، بەهاوکاری ئاکەپە و هودا-پار لە ئیلح، هەم هاوسەرۆکی و هەم ئیرادەی گەل هێرشیان کرایە سەر، گەل بۆ گەڕاندنەوەی ئیرادەی خۆیان لە نەورۆز، لە ١٩ی ئادار بە پەرۆشییەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد، خەڵکی شارەکە لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵیدا ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی نەورۆز، دەیان هەزار کەس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا ناوچەکەیان پڕکردەوە و نەورۆزیان بە جلی سەوز و سوور و زەرد ڕەنگ کرد، هەزاران کەس تا کۆتایی بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە ناوچەکە بوون.

 

جۆشی نەورۆز کەم نەبووەوە

ئاهەنگی نەورۆز لە وێستگەی پاس بەڕێوەچوو، خەڵکەکە گوێیان لە دووری نەگرت و ناوچەی نەورۆزیان پڕکرد، لەو ناوچەیەی کە ژنان و منداڵان جلوبەرگی فۆلکلۆرییان لەبەر دەکرد، پەرۆشی گەنجان شایەنی بینینی بوو، بە تایبەتی کۆچبەرانی ناوچەکە ڕەنگیان دا. ئەو کەسانەی بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" هەڵدەپەڕین هەرگیز پەرۆشییان کەم نەبووەوە، گەنجەکان چوونە دەروازەکان بۆ نیشاندانی سەرکەوتن، لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە.

 

"زهنیەتی داعش لە ئیلح بە ژن، ژیان، ئازادی تێکشکێندرا"

شێوەکارێک کە ڕەنگی سەوز و سوور و زەردی بردبووە ناوچەکە و ڕوخساری هەموو گەلی کوردی وێنا کرد و خۆشی خستە سەر ڕووخساری منداڵان،  ئەو پەرۆشییەی زیاتر کرد کە هەبوو، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "زهنیەتی داعش لە ئیلح بە ژن، ژیان، ئازادی تێکشکةیدرا" لە مەیدانەکە وترایەوەو دایکان لەگەل منداڵەکانیان هەڵدەپەڕین.

 

سیاسەتی شەڕی تایبەت ناگاتە سەرکەوتن

گەل بەشدارییان لە نەورۆزدا کرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاشتییەکی شکۆداریان کرد، گەلی کورد بەهەمان داخوازی لە ٣١ی ئاداردا دەچنە بنکەکانی دەنگدان، گولستان سونوک، کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئیلحی پارتی دەم، بە ٩٠%ی دەنگەکان قەیوم لادەبەن، دوای تەواوبوونی نەورۆز، پۆلیس بە گازی بیبەر و ئاو هێرشیان کردە سەریان، هاوڵاتیان کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکان هەبوو و پێکدادانەکان بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوون لەنێوان گەل و پۆلیسدا.

 

نەتیجە کورد،  ەکێک لە ژنانی بەشداربووی نەورۆز ڕایگەیاند لە شارەکەدا یاری ئەنجام دەدرێن و وتی: ئەگەر ئێمە نەبینە یەک، یەک بە یەک دەڕۆین. گەلی ئیلح جارێکی دیکە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو دەبێت، بە تەواوی باوەڕمان بەوە هەیە.

 

"پێویستە هەڵبژاردن ببەینەوە"

هافیزە ئەڵدرم وتی: هیچ درۆیەک لەگەڵ ئێمەدا نییە، ئەگەر خوێنێک لەم ڕۆحەدا هەبێت، دەنگی ئێمە بۆ خۆمانە، لە ڕێگای خۆمان و لە دۆزی خۆمانین، دەنگ دەدەین و هەڵبژاردن دەبەینەوە، باش دەزانم کە ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوین، ئەگەر هەموو کەسێک دەنگ بە بەهای خۆی بدات، هیچ کەسێکی دیکە ئەم شارە جێناهێڵێت، ئەم شارە ئیرادەی خۆی لە سندوقەکەدا نیشان دەدات، هەرچی ڕوودەدات، ئێمە براوەین، سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و گەلی ئیلح دەبێت.

 

" گوێ بە یاری کەس نادەین"

ئایشە باکان تیشکی خستە سەر ئەو سیاسەتانەی کە لایەنەکانی دیکە دەیانەوێت پەیڕەوی بکەن و وتی: هیچ ڕێگایەک نییە بۆ بکوژەکان لێرە، با دوژمنەکەمان دڵخۆش نەبن لێرە و لە هەموو شوێنێک ئێمە براوەین، سەرکەوتن هەمیشە بۆ گەلی کورد دەبێت، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، هیچ شتێک بۆ هیواکانیان جێناهێڵین، گوێ لە درۆکانیان ناگرین گوێمان لێیان نییە.

 

هەروەها ڕابیا چەتینکایا کە لەگەڵ خێزانەکەی ئامادەی ئاهەنگی نەورۆز بوون، ئاهەنگی نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆزکردو وتی: ئێمە متمانە دەنێرین، دەنگ بە هیچ کەسێک نادەین لە دەرەوەی خۆمان،  ئاشتیمان دەوێت، نامانەوێت کەس بکوژرێت، ئەگەر ئێمە زیندوو بین، دەنگ بۆ خۆمان دەدەین.

 

"دەست لە دۆزی خۆمان بەرنادەین"

ئەسمەر جان کە بەشداری لە نەورۆزدا کرد، وتی: دەنگ بە پارتیدەم دەدەم، پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییەکان دەکەم، دەست لە دۆزی خۆمان بەرنادەین، هەرگیز ئەم ڕێگایە بەجێناهێڵین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان تا دوا دڵۆپی خوێنمان.