ژنانی سووریا: یەکگرتوویی ژنان چارەسەرە

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە کۆڕبەندی دیالۆگی ژنانی سووریا کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی ژنان لەژێر سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا دەبێتە ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و ژنان پێشەنگن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.

حەلەب

 

 لە نێوان ١٨-١٩ی تشرینی یەکەمدا، نوسینگەی ژنانی مەسەدە، کۆڕبەندی دیالۆگی ژنانی سووریای لە شاری حەلەب بە دروشمی "یەکگرتوویی ژنانی سووریا کلیلی چارەسەرکردن و جێبەجێکردنی ئاشتی لە سووریا" بەڕێوەبرد، لە کۆڕبەندەکەدا ١٠٠ ژن لە شار و ناوچە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سووریا بەشدارییان کرد، لە ڕۆژی یەکەمدا بابەتەکان؛ "ستراتیژییەکانی چارەسەرکردنی ململانێکانی سووریا لە چاوی ژنان" و "بەشداری گشتی ژنانی سووریا" تاوتوێ کران، لە ڕۆژی دووەمدا تەوەری سێیەم بەناونیشانی "ڕۆڵی ژن لە ئاشتیدا" تاوتوێ کرا، ئەو ژنانەی بەشدارییان کردووە، لەسەر ئەم بابەتە قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"کێشەکان بە یەکڕیزی ژنان چارەسەر دەکرێن"

 جیهان محەمەد، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، ژنان پێشەنگن لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، ڕۆڵیان هەیە لە بونیادنانی ئاشتی و وتی: ئەمڕۆ کۆڕێکی دیالۆگمان ڕێکخستوە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سووریا، ژنانی سەرتاسەری سووریا بەشداریان کردووە و لەڕێگەی ڕوانگەی ژنانەوە دەگەینە ئامانجێکی زۆر بەهێز، لە ململانێی سووریادا ژنان ئەوانەن کە سەختی و زیانیان بینیوە و هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان بەخۆوە بینیوە، بۆیە دەبینین چارەسەری قەیرانی سووریا لە دەست و بۆچوونی ژنان دەبێت، پێویستە ژنان لە دەستووردا جێگیر بکرێن بۆ ئەوەی سووریایەکی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەر دابمەزرێنن، جێگای سەرنجی ئەم کۆڕبەندی دیالۆگە ئەوەیە کە ژنان لە هەر شارێکی سووریاوە بەشداریان کرد و کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەری قەیرانی سووریا و بەدیهێنانی ئاشتی، داوا لە ژنانی سووریا دەکەین کە یەکبگرن بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵ و ئەرکیان هەبێت لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک بە عەقڵێکی ئازادەوە.

 

"خۆبەڕێوەبەری نموونەی دیموکراسییە"

شەهناز حیفیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دێرەزۆر، جەختی لەوە کردەوە، سیستمی خۆبەڕێوەبەری نموونەی دیموکراسی و چارەسەری قەیرانی سووریایە، وتی: پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری پڕۆژەیەکە لەڕێگەی بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بونیاد نراوە، ئەم پڕۆژەیە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و یەکسانی مرۆڤەکان دامەزراوە، بۆیە دەبینین کە بووەتە نموونەی چارەسەری هەموو قەیرانەکان، لەم پڕۆژەیەدا ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشدارییان کرد، خاوەن بڕیار بوون و پێشەنگ بوون، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای یەکگرتوویی گەل دامەزراوە، هەر بۆیە ئێمە پێکهاتەکانی سووریا وەک سیستمی بنەڕەتی بۆ ئێمە دەبینین و لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان ڕێکخستووە.

 

"یەکگرتوویی و یەکڕیزی ژنان دەبێتە وەڵامی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"

شەهناز حیفیل سەرنجی بۆ هێزی ژنان لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ڕاکێشا و وتی: دەمانەوێت هەموو ژنانی سووریا لەم پڕۆژەیە بزانن بەمەبەستی بونیادنانی هاودەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانی سووریا، ئەم قەیرانە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ژنان چارەسەر دەبێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەم سەدەیە دەبێتە سەدەی ئازادی ژنان، بۆیە ئەمڕۆ بە چاوی خۆمان دەیبینین و پشتڕاستی دەکەینەوە کە ژن لە هەموو بوارێکدا شوێن دەگرن و دەسەڵاتی چارەسەرکردنی هەموو قەیرانەکانیان هەیە، ڕێبەر ئۆجالان باسی لەوە کرد کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە شۆڕشی ژنان هەیە وەک شۆڕشی سەردەمی بەردینە نوێیەکان، ڕێبەر ئۆجالان بڕوای بە ئیرادەی ژنان و ڕێکخستنەکەیان هەیە، بۆیە ئەگەر ئاستی خەباتەکەمان بەرز بکەینەوە و خاوەنداری لەم باوەڕە بکەین، دەبینە وەڵام.