ژنانی شەنگال هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر گۆشەگیری نیشاندا
ژنانی شەنگال ئاماژە بەوە دەکەن، ئە گۆشەگیرییەی لە ئیمڕاڵی دەکرێتە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەر لەسەر هەموو کەسێک هەیە و دەبێت ژنان لە دژی ئەو گۆشەگیرییە بووەستنەوە.
ژنانی شەنگال ئاماژە بەوە دەکەن، ئە گۆشەگیرییەی لە ئیمڕاڵی دەکرێتە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەر لەسەر هەموو کەسێک هەیە و دەبێت ژنان لە دژی ئەو گۆشەگیرییە بووەستنەوە.
ڤیان سەعید
شەنگال- ژنانی شەنگال کە لە دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە دووبارە خۆیان بەڕێکخستن کرد و تێکۆشانیان دەستپێکرد بۆ گەڕانەوەی شەنگال بۆ ژیان، هەڵوێستی خۆیان دژ بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشاندا.
سەلالە قاسم ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ دەربارەی گۆشەگیری وتی: ئێمە وەک ژنانی ئێزدی ئەو گۆشەگیرییە پەسەند ناکەین، ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی لە فەرمان و کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد، ئێمە ئەوە لەبیر ناکەین، لە دوای فەرمانی سەر شەنگال زۆر گۆڕانکاری لە ژنانی شەنگالدا دروست بوو.
جانێ شەنگالی ئەندامێکی دیکەی تاژێ-یە ئاماژەی بەوەدا: دەوڵەت گۆشەگیری توندتر دەکات لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئێمە هەمیشە ئاشتی بۆ هەموو گەلان دەوێت، ئەمەش بۆ ئەوان نابێت، داخوازی ئێمە وەک ژنانی شەنگال ئەوەیە هەموو ژنان خۆیان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بکەن و تێکۆشانی خۆیان بە گوڕتر بکەن.
ت.پ