ژنانی شاری حەسەکە بە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی و داوای ئازادکردنی زیندانیان یادی ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەنەوە
بە بەشداریی خێزانی زیندانیان و بێسەروشوێنەکان، ژنانی شاری حەسەکە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێپێوانێکی گەورەی ناڕەزایەتییان لە یاریگای شەهیدانی بەنداوی تشرین ڕێکخست و داوای ئازادکردنی ڕۆڵەکانیان کرد کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە بە دیل گیرابوون.
حەسەکە
پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک دەکەوێتە ٨ی ئادار و لە نێو ئەو قۆناغە هەستیارەی کە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیی زیاتر دەبنەوە، ژنانی شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، دەرباسیە، و کامپی واشۆکانی، ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، ئەمڕۆ لە یاریگای شەهیدانی بەنداوی تشرین لە شاری حەسەکە، بە بەشداریی کەسوکاری بارمتەکان، داواکارییەکانیان بۆ ئازادکردنی کوڕەکانیان نوێکردەوە.
ئەلیف حەمو، وتەبێژی کۆنگرەی ستار دووپاتی کردەوە، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهیدی شەڕێکی توند و هێرشی بەربڵاوە، هەروەها ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تاکە کەسایەتییە کە توانای وەستاندنی ئەم شەڕە و ڕێگە خۆشکردنی هەیە بۆ ئاشتی، بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کرد، قوربانییەکی گەورەمان لە سووریا داوە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم قۆناغەدا دەستوەردانی کرد، بانگەوازێکی ڕوونی دەرکرد بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنی واژۆکراو بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ نەکراوە، ئێستاش بە بیانووی جیاواز، چەتەکانی هەتەشە جێبەجێکردنی دەوەستێنن، ئەگەر مەبەستیان بەڕاستی گەیشتن بە چارەسەر و پێکەوە ژیان و دامەزراندنی دیموکراتیک بووایە، ئەوا پرسی زیندانییەکانیان چارەسەر دەکرد.
"ئێمە هەموو ڕۆژێک دەکەینە ٨ی ئادار"
ئەلیف حەمو وتی: بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی ڕاستەقینە بەبێ ئامادەبوون و ڕۆڵی چالاکانەی ژنان مەحاڵە، هەروەها چەتەکانی هەتەشە لە ناسنامەی ژنان و ناسنامەی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەترسێت و هەر بۆیەش دەبێت هەموو ڕۆژێک بکەینە ڕۆژی ژن، جەختیشی لەسەر پێویستی چەسپاندنی مافەکانی ژنان لە دەستووردا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش، بەردەوام دەبین لە خەباتمان بۆ ڕزگارکردنی زیندانییەکان.
لە کۆتای قسەکانیدا، داوای کرد بە فەرمی ناساندنی یەپەژە و ئیرادەی ژنان نوێنەرایەتی لە هەموو بوارەکاندا هەبێت بە وەزارەتی بەرگریشەوە، هەروەها ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە ڕێگای خەبات.
شوکریە عابد غەنی کە باوکی لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە ڕفێندرا، داوای ئازادکردنی کرد و وتی: باوکم دەوێت، ئەگەر هەر شتێکی بەسەردا بێت، حکومەتی کاتی سووریا بەرپرسیار دەبێت، ئەوان باجی سوتاندنی دڵمان دەدەن.