ژنانی عێراقی لە کامپی هۆل : پەشیمانین و دەمانەوێت بگەڕێینەوە وڵاتەکەمان

هەڵمەتی ئاسایش بۆ پشکنینی کامپی هول و دەوروبەری لە چوارەم ڕۆژیدا بەردەوامە،هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی بەرفراوان لە چەند کەرتێکی کامپەکە بەڕێوە دەچێت.

سیلڤا ئیبراهیم


حەسەکە-هاوژینی چەتەکانی داعش داوایان کرد حکومەتی عێراق بیانگەڕێنێتەوە بۆ زێدی خۆیان، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، هیچ ئایندەیەک لە کامپەکەدا نییە، پەشیمانین لە تێوەگلانمان لەگەڵ داعش، فریودراین.

 

ژنانی داعش داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە بیانگەڕێنێتەوە بۆ شارەکانی خۆیان، بەداخەوەن بۆ تێوەگلانیان لەگەڵ داعش دەربڕی، ژنانی گەنجیان لە مەترسییەکانی تێوەگلان لەگەڵ ئەو گروپە ئاگادارکردووەتەوە.

 

دوای ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ئافرەتان (یەپەژە)، داعشیان لە دوایین قەڵای خاکی خۆی لە شارۆچکەی باغۆز  سەر بە پارێزگای دێرەزوور لە ساڵی ٢٠١٩ لەناوبرد، سەرجەم چەتەکان دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ زیندانی غوێران، هاوکات خێزانەکانیان گواستراونەتەوە بۆ کامپی هول، کە پێشتر ئاوارەی عێراقییەکانی تێدابووە.

 

کامپی هول لە چەند بەشێک پێکدێت؛ بەشی کۆچبەران مەترسیدارترین بەشی  خێزانی داعشە؛ کە لە ٤٢ نەتەوەی جیاوازەوە نیشتەجێیە،  ئەو توێژانەی ماونەتەوە بنەماڵەی داعشی بە ڕەگەز عێراقی و سووری نیشتەجێن.

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە، کۆی گشتی دانیشتوانی کامپەکە ٣٥ هەزار و ٣٢٣ هاوڵاتیە، کە ١٣ هەزار و ١٢٤ هاوڵاتیان عێراقی، ١٥ هەزار و ٨٠٥ هاوڵاتیان سووریین، ٦ هەزار و ٣٨٥ خێزانی داعشن کە نوێنەرایەتی ٤٢ ڕەگەزنامەی بیانی دەکەن.

لەئەنجامی چالاکییەکانی ئەم دواییەی شانەکانی داعش و هەوڵەکانی دەربازبوون لە کامپەکە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هێزە ئاسایشیەکان کەوتوون، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، و یەپەژە، بە پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەڵمەتێکی ئاسایشیان لەناو کامپەکەدا دەستپێکرد بۆ سنووردارکردنی چالاکوانی شانەکانی داعش، کە هەوڵی زیندووکردنەوەی خۆیان و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان دەدەن.

 

لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، ١٦ هاوڵاتی تێوەگلاو لە مامەڵەکردن لەگەڵ داعش دەستگیرکران کە ژنانیشیان تێداببوە. لە ڕۆژی سێیەمیشدا چوار چەتەی داعش دەستگیرکران و چەک و تەقەمەنی لە بەشی ژنانی عێراقی لە کامپەکەدا دۆزرایەوە.

 

لە کاتی شانەکردن و پشکنینی خێزانەکانی داعش لە بەشی ژنانی عێراق توانیمان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو ژنە داعشانە بکەین کە داوای گەڕانەوەیان بۆ شارەکانی خۆیان دەکرد.

 

خەولە شەکاکی هاوڵاتی عێراقە، کە هاوژینەکەی لە شەڕی داعش لە سووریا کوژراوە، دەڵێت "هاوژینەکەم لە کاتی سەرهەڵدانی قەیرانەکان لە سووریا ئەندامی سوپای ئازادی سووریا بووە، براکەشی لە بەر چاوی خۆی لەلایەن داعشەوە کوژراوە". ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە "لە ترسی ئەوەی ئەویش نەکوژرێت و بەهۆی بارودۆخی دارایی سەختمانەوە، هاوژینەکەم پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە". پێش ئەوەی هاوژینەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ بکوژرێت، سەفەری عێراقی کردووە، بەڵام بەهۆی شەڕەکانی پارێزگای ئەنبار کە لەوێ نیشتەجێ بووە، ئەنباریان بەجێهێشتووە، لەکاتێکدا ئەویش گەڕاوەتەوە سووریا. لە شەڕەکانی ئەم دواییەی باغۆزدا لەگەڵ هەزاران خێزانی داعش گواسترایەوە بۆ کامپی هول.

 

ئەم ژنە پەشیمانی خۆی دەربڕی و وتی: پەشیمانین لە تێوەگلانمان لەگەڵ داعش، فریودراین". ئەو ژنە ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی هاوژینەکەی لەگەڵ داعشدا هەبێت،"زۆرێک لەو کەسانەی پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە بەهۆی بارودۆخی دارایی سەختەوە ئەو کارەیان کردووە، نەک لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیایان هەبووە، لە شەڕەکانیاندا کوژراون". تەنها هاوژینەکەی نەبوو کە پەیوەندی بە داعشەوە کرد؛ تەنانەت براکەی ئەندامی داعش بوو، براکەم یەکێک بوو لەو کەسانەی داعش فریوی داوە، دوای زانینی سروشتی ڕاستەقینەیان بڕیاریدا ڕیزەکانیان جێبهێڵێت، کوژرا، ئێمە باجی ئەم بەشدارییەمان داوە بە داهاتووی منداڵەکانمان و ژیانی خۆمان".

 

بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد کە پەیوەندی بە داعش و ڕێکخراوە هاوشێوەکانیەوە نەکەن
وتی: گەر هەرکەسێک دەیەوێت دین و شەریعەت جێبەجێ بکات، دەتوانێت لە کەسایەتی و ژیانی خۆیدا جێبەجێی بکات، کەسیش ڕێگری لێناکات لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان، بەڵام دوور لە گروپە توندڕەوەکان کە بە ناوی جیاوازەوە ئایین بەکاردەهێنن، زۆر ژن هەن کە پەشیمانن لە تێوەگلانی خۆیان لەگەڵ داعش، بەڵام دەترسن لە ئاشکراکردنی ئەم ڕاستییە، ڕەنگە لە ترسی شانەکانی داعش بێت". بێدەنگی خۆی شکاند و وتی: ترسام، بەڵام ئێستا ناترسم، بەسە ئێمەیان گەیاندە ئەو شوێنەی ئێستا لێی دەژین، ئەگەر دەیانەوێت بمانکوژن، با ئەو چاکەمان بۆ بکەن.

 

داواکاری گەڕانەوە بۆ شارەکانی خۆیان

ئامینە سەلمان، هاوڵاتی شاری ئەنبار لە عێراق، هاوژینی ئەندامێکی داعشە، لە کاتی شەڕی باغۆز کە دوا مۆڵگەی داعشە، بە دیل گیرا. بە وتەی ئەو، حکومەتی عێراق هاوژینەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکەی، ئێستا لەوێ دەستبەسەرە. هیوادارە بگەڕێتەوە عێراق و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ داهاتوویەک لە کامپەکەدا نییە، بۆیە داوای گەڕانەوەی سەلامەت دەکەین.

 

ورود محەمەد تەمەن 25 ساڵ، هاوڵاتی عێراقە و دایکی منداڵێکە. هاوژینەکەی لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کاتی شەڕەکانی هەجیندا کوژرا، سەرەڕای ئەوە ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە داعشەوە هەبێت. ورود لەگەڵ دوو خوشکەکەی دەژی، کە ئەوانیش بێوەژنن، لەگەڵ منداڵەکەی، لە دوای ئەوەی خێزانەکەی ٥ ساڵ لەمەوبەر بە هۆکاری تەندروستی کامپەکەیان بەجێهێشت، لە کاتێکدا پێشەنگی جێهێشتنی بۆ ئەو هاوڵاتیانە بووە کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

 

وتیشی: لە کامپەکەدا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بووینەتەوە، جگە لە من و دوو خوشکەکەم کەس لە خێزانەکەم لە کامپەکەدا نەماوەتەوە، تەنیا بوون لێرە ترسەکانمان بەرزدەکاتەوە، تەنیایی لێرە نیگەرانمان دەکات بەهۆی مەترسی ئەندامانی کامپەکە، بەخێوکردنی تاکە منداڵەکەی ئاڵەنگاریەکی گەورەیە لەو بارودۆخەی کە لە کامپەکەدا تێیدا دەژی.


 لەگەڵ خراپی دۆخی ئابووری و نەبوونی پشتیوانی لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە، ئەویش داوای گەڕانەوەی بۆ عێراق کردو وتی: دەمانەوێت بگەڕێینەوە عێراق، بۆ باوەشی خێزانەکانمان، بێزار بووین لە دووربوون لە ماڵەوە.

 

شایەنی باسە هەڵمەتە ئاسایشیەکان کە لە ١٨ی نیسان لە کامپی هول دەستیپێکردووە، بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو بەشەکانی کامپەکە بە تەواوی پاکدەکرێنەوە.