ژنانی مەغریب پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن

زەهرە وەردی، چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی هۆشداریدا لەوەی کە پەرەسەندنی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان پاڵدەنێتە پێشەوەی مەترسییەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە توندوتیژی و ئاوارەبوون و نەبوونی پاراستن و لێنەپرسینەوە هەیە.

حەنان حارت

 

مەغریب-لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتی پەرەسەندنی خێرای توندوتیژی و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی بووە، ئەمەش دۆخی مرۆیی لە ئێستاوە لاواز و مەترسیدارتر کردووە، هەروەها مەترسی لەسەر ئەو پڕۆژە دیموکراتییە دروستکردووە کە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت.

 

لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی هاوپشتی فێمینیست و مافی مرۆڤی فرانتەیشناڵدا، کە ڕەنگدانەوەی ناوەندیی پرسی ژنانە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە خەباتی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شکۆمەندی و ئازادی بەشێکە لە شەڕێکی مرۆیی جیهانی دژی توندوتیژی و پەراوێزخستن و بێ سزایی، زەهرە وەردی، چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، وتی: ئەوەی لەوێ ڕوودەدات چیتر پرسێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو قەیرانێکی مرۆییە کە پێویستی بە هاودەنگییەکی نێودەوڵەتی ڕاستەقینە هەیە کە پاراستنی جەڵکی مەدەنی، بەتایبەتی ژنان، دەخاتە ناو دڵی هەر وەڵامدانەوەیەکی مرۆیی یان مافی مرۆڤەوە.

 

’’هۆشداری لە گەڕانەوەی گروپە توندڕەوەکان”

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشهاتەکانی ئەم دواییە، لەوانەش کوشتن و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی، بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی کورد، نیگەرانی ڕاستەقینە لەبارەی دۆخی ئەو ژنانە دەوروژێنن کە لە نێو نائاسای و دابەزینی تۆڕەکانی پارێزراوی کۆمەڵایەتی و نەبوونی میکانیزمی لێپرسینەوە لە سووریا ڕووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کارە نامرۆڤانە و بەکارهێنان و پێشێلکارییە سیستماتیکانەی کە ژنانی ناوچە جێناکۆکەکان تووشی دەبن، ڕەنگدانەوەی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە چالاککردنی میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ کە لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا دیاریکراون، دیارترینیان ڕێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لەکاتی شەڕە چەکدارەکاندا.

 

زەهرە وەردی، چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی هۆشداریدا لەوەی بەردەوامبوونی توندوتیژی، لە نەبوونی وەڵامدانەوەیەکی کاریگەری نێودەوڵەتی، دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوە توندڕەوەکان، وتی: ئەم مەترسییە نەک تەنها هەڕەشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکات، بەڵکو کاردانەوەی فراوانتری ناوچەیی هەیە کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی مرۆیی لە ناوچەکەدا هەیە و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵانی کچ هەیە.

 

زەهرە وەردی داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە ئەستۆ بگرن, بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا، متمانەی سیستەمی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ تێکدەدات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە کە ژنان لە چوارچێوەی ململانێکان و سەرهەڵدانی توندڕەویدا قورسترین باج دەدەن، جا چ لە ڕێگەی توندوتیژی ڕاستەوخۆ یان شێوازی جیاوازی بەکارهێنان و پێشێلکارییەکی قورسەوە، پاراستنیان توخمێکی بنەڕەتی ئاسایشی مرۆیی و سەقامگیری کۆمەڵایەتییە.

 

زوهرە وەردی لە کۆتاییدا، وتی: ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوودەدات کاردانەوەی ڕاستەقینە هەیە کە لە سنوورەکانی ناوچەکەشەوە درێژدەبێتەوە، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی کرد بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان و دەستەبەرکردنی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارەکان، بەمەش ژنان و منداڵانی کچ مافی ژیان و پارێزراوی و شکۆمەندی مسۆگەر بکرێت.