ژنانی کورد لەسەر ڕێگای ئاشتی؛ لە تێزی فیکرییەوە بۆ پێشەنگایەتی ڕاستەقینە
لە جیهانێکی بەردەوام لە گۆڕاندا کە فەلسەفە لەگەڵ سیاسەتدا یەکتر دەبڕێت، مێژوو لەگەڵ شوناسدا یەکتر دەبڕێت، پرسی کورد وەک ئاوێنەیەکی ڕاستەقینەی ڕێکخراو سەرهەڵدەدات کە واتا لە قاڵب دەداتەوە.

وتاری زەهیدە مەعمو، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی - ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
گۆڕانکاری، بە سروشتی خۆی، دۆخێکی ناجێگیرە، پرۆسەیەکی بەردەوام و دینامیکییە، هەڵگری ڕەهەندی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژییە لە چوارچێوەی خۆیدا، ژیان بە قۆناغە یەک لە دوای یەکەکاندا تێدەپەڕێت، هەریەکەیان داوای پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی ڕێگاکە دەکات، جا چ لەسەر ئاستی تاک یان لەسەر ئاستی جیهانی، مرۆڤەکان وەک وردە گەردوونێک گۆڕانکارییە گەردوونییەکان لەناو خۆیاندا ڕەنگ دەدەنەوە- لە مێشک و بیرکردنەوە و پێکهاتەی فیزیکیدا، لەم ڕوانگەیەوە گۆڕانکاری دۆخێکی بەردەوام نییە؛ بەڵکو ملکەچی جوڵەی گەردوون و یاسا سروشتییەکانی وەک هێزی کێشکردن و خولانەوەی گەردوون و ئەوانی ترە، ئەمەش وای لێدەکات پرۆسەیەکی بەردەوام بێت کە ڕەنگدانەوەی خودی گەردوون بێت.
بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکاری بە قووڵی دەبێت بپرسین بۆچی پێویستە؟ چی قۆناغی پێش گۆڕانکاری لە قۆناغی دوای گۆڕانکاری جیا دەکاتەوە؟ چ هەڵەیەک بووە هۆی ئەوەی کە سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە ڕێگاکەدا بکرێتەوە؟ چ هەڵەیەک ڕوویداوە و چۆن دەتوانرێت ڕاست بکرێتەوە؟ ئەو ڕەگانە چین کە بوونە هۆی ئەم گۆڕانکارییە؟ ئەو بارودۆخانە چین کە بوونە هۆی گرتنەبەری ڕێبازێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی؟
ئەمڕۆ دوای سەدەیەک لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆ، پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی ئایدۆلۆژیای زاڵ و داڕشتنی پارادایمێکی نوێ هەیە لەسەر بنەمای ئەو هەلانەی کە لەبەردەستدایە بۆ بەهێزکردنی بناغە سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، ئامانجی سەرەکی، وەرگرتنەوەی ئەوەی لە کۆمەڵگەی کوردی دزرابوو و کۆتاییهێنان بەو هەژموونەی کە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کولتووری و جوگرافیای خۆی دەدا لە ڕێگەی داگیرکاری و ئاوارەیی و کوشتن و لەناوبردنی ژینگە و بەئامانجکردنی ژنان و پووچکردنەوەی عەقڵی گەنج لە ڕەگ و ڕیشەی زانیاری و زمانەوانییان.
سەرەڕای هەوڵی سیستماتیکی بۆ سڕینەوە، بەڵام ڕێگاکە کورت نەکراوەتەوە، کۆمەڵگەی کوردی ڕێبازێکی ڕۆشنی فیکریی پەیڕەو کردووە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دایڕشتووە، لە ڕێگەی تێز و ئایدۆلۆژیای یەکگرتووی خۆیەوە کە پارادایم و مانیفێستی هاوچەرخیان دامەزراندووە، بەم شێوەیە ئەگەر هەموویان نەبن، ئەوا زۆربەی کورد توانیویەتی ڕەگ و ڕیشەی خۆی لە چوار پارچەی کوردستان و لە پەناگەدا جێگیر بکات، لە هەمان کاتدا ناسنامەی کۆمەڵایەتی و کولتوور و زمانی دایکی خۆی بپارێزێت.
بۆیە زۆر گرنگە لە سروشتی گۆڕان تێبگەین و بەدوای ڕێگاکانی گەیشتن بەو گۆڕانکاریانەدا بگەڕێین، لەو ئاڵەنگارییانر تێبگەین کە لەبەردەمیدا وەستاون، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە "مانیفێست بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا کۆمەڵێک چەمک و زاراوەی ناساندووە کە باس لە پەیوەندی نێوان گەردوون و بیری مرۆڤ و چۆنیەتی بەکارهێنانی عەقڵ لە هەڵسوکەتدا و کاریگەریی هەستەکان لەسەر بڕیارەکان دەکەن، لەم چوارچێوەیەدا باسی لە فیزیای کوانتەم کرد و جەختی لەوە کردەوە کە نەگۆڕی ڕەها نییە و هەموو شتێک لە گەردووندا تووشی گۆڕانکارییە، کارلێک لەگەڵ ئێمەدا دەکات و ئێمەش لەگەڵیدا کارلێک دەکەین، هەر شتێک کە هەیە، لە ئەتۆم پێکهاتووە، توانای گۆڕینی فۆرم و ناوەڕۆکی خۆی هەیە؛ بۆیە لەم چەمکەدا هیچ بوارێک بۆ دۆگماتیزم نییە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کورد، ئاماژەی بە بنەمای نادڵنیایی کوانتەم کرد و بە کلیلی تێگەیشتن لە ئاڵۆزییەکانی ڕاستی کورد و ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەریدا دێت لە قەڵەمدا، ناسەقامگیری بەشێکە لە سروشتی ڕاستی و لەم ڕوانگەیەوە دەتوانین بەرەو چارەسەری نەرمتر و ڕاستیتر هەنگاو بنێین.
واتا بە گەورەیی ئاژاوەگێڕی دەپێورێت و ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە پرسی کورد دەگرێتەوە، ئەگەر ئەو ناڕوونی و نەبوونی تێگەیشتنە قووڵە نەبوایە کە دەوری دابوو، دەکرا ئەم بڕە بێئەندازە واتایە بەرهەم بهێنین؟ لە تاریکی و پەردە واتایەکی گەورە لەدایک بوو و ئێمە ئەو پەردەمان لەیەکتر دڕاند.
سەبارەت بە ڕاستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو کەسایەتییە کە ئەو پەردە کولتووری و سیاسییەی بەسەر کورددا سەپێنرا، دڕاند و بە ڕوونییەکی بێ وێنە ڕێگایەکی بۆ تێگەیشتن لە خودی دەستەکۆمەڵی کردەوە، ئێمە سەرنجی بیرکردنەوەمان ئاراستەی هەموو لایەنەکانی ناڕوونی مێژوویی و ئێستا کرد و ئەنجامەکەی تەقینەوەیەکی زانیاری گەورە بوو، ئێمە ئێستا لە ناوەڕاستی ساتێکی تەقینەوەی تەواوەتی واتاداین.
بەم شێوەیە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا دەستیکرد بە پێشنیارکردنی پرۆسەی ئاشتی و داوای گواستنەوەی بۆ قۆناغێکی نوێی گۆڕانکاری کرد کە بە عەقڵانیەت و دیموکراتی تایبەتمەندە، لەسەر ئەو بنەمای کە کورد و کوردستانییەکان پێی پابەندن، دەستپێشخەرییەکە بریتی بوو لە بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی پارتی پەکەکە و دەستبەرداربوون لە چەک و کردنەوەی ڕێگایەکی سیاسی نوێ لەسەر بنەمای بەهێزی بیر و ئیرادە.
یەکێک لە دەستەواژە هەرە زەقەکانی "مانیفێست بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ئەوەیە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسیویەتی: تەنها جەنگاوەرەکان دەتوانن ئاشتی بەدەستبهێنن؛ هێزەکانی دیکە ناتوانن هێزێک بن بۆ ئاشتی، ئاشتی مرۆڤی ئاسایی دروست ناکات، بەڵکو لەلایەن ئەو کەسانە دروست دەکرێت کە خاوەنی هێزی بیرکردنەوە و ڕۆح و هەستن.
ئەمەیە کە "دەروێش عەفدی" بەرجەستەی کرد، کە پیاوێکی تایبەت نەبوو، بەڵکو نوێنەرایەتی ناوەکی پیاوەتی و سۆز و کوردایەتی دەکرد، دەروێش پیاوێکی کلاسیک و کۆنەپەرستانە نەبوو؛ لە دەمارەکانیدا ڕۆحی نیشتمان لێی دەدا و خۆی کردە قوربانی بۆ دۆزی، هێمای فیداکاری و سۆزێک بوو کە چیاکانی کوردستانی نیشتەجێ کرد و لە خانەکانی ئیمرالیدا دۆزرایەوە.
لە ڕاستیدا ژن بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەک چۆن بۆ دەروێشە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی کردە هێمای جیهانی کەرامەت و ڕزگاری، دیراسەی ناسنامەی ژنانی کرد و باسی ناوەکی ژنی کرد و داوای کرد ژنان خودی ڕاستەقینەی خۆیان بدۆزنەوە لە ڕێگەی ئەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ چالاکوانانی ژن لە ڕیزەکانی پارتدا ئەنجامیاندا، کە لە بەرخۆدانێکی ڕەوادا چەکیان هەڵگرت، هاوکات پەرەی بە هەیکەلی ڕێکخراوەیی دا و بەشداری کاریگەرانەیان لە گۆڕەپانی سیاسیدا کرد.
ئەمڕۆ ئەم میراسە بەڕوونی لە پێشەنگایەتی ژنانی کورد له قۆناخی ئێستادا و ئەو ڕۆڵەکارایەی که له پاراستنی مافەکانی کورد و دۆزی کورددا دەگێڕن بە ڕوونی دیارە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوا پەیامی خۆیدا بۆ تەڤگەری ژنۆلۆژی، ڕاستی ژنانی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شیکردەوە، هەژموونی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری ئاشکرا کرد و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ژنان دەبێ چی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەوەی کە بەدرێژایی سەدەکان لێیان دزراوە.
پێویستە ناسنامەی ژن پاک بکرێتەوە لە پاشماوەی بیروباوەڕی پیاوان کە بە تێپەڕبوونی کات لە قاڵبیان داوە، ژن دەبێت قووڵ بێتەوە ناو خۆیەوە و بە قووڵی بیر لەم ڕاستییە بکاتەوە، وەک ڤیرجینیا وۆڵف وتی: ژن دەبێت ژوورێکی تایبەتی خۆی هەبێت؛ دەبێت بیر لە خۆی بکاتەوە و بتوانێت خۆی بونیاد بنێت.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: من باش ئاگادارم کە ژن بوون چەندە قورسە و لەم هۆشیارییە قووڵەشەوە دەڵێم کە ژنێک قورسە خۆی بە ئازادی بونیاد بنێت لەکاتێکدا لەناو کولتوورێکی داخراو و پیاوسالاریدا دەژی، بەڵام نازانم ئایا ژنان هەست بەم ئازارە سووتێنەرە دەکەن یان ئەو توڕەییەی کە لەناومدا دەسوتێت، بەم توڕەییە ڕۆژانە خۆم لە ڕووی فیکرییەوە نوێ دەکەمەوە و بەدوای چارەسەردا دەگەڕێم، بۆ ژن دەژیم بۆ ئەوەی ئازادی خۆیان بەدەست بهێنن، بەم شێوەیە واتای ژیان بۆم ڕوون دەبێتەوە، دەوترێت هەندێک لە ژنان دەپرسن 'بۆچی پیاوێک پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد دەکات؟' وە ڕاست دەکەن کە پرسیار دەکەن، خۆزگە ژنان پێشەنگایەتی ئەم تەڤگەرەیان بکردایە، من لە دڵەوە ئاواتەخوازم بۆ ئەمە، بەڵام بەداخەوە ئەم پێشەنگایەتییە بە گشتی دیار نەبووە، تەنانەت لە دەرەوەی چوارچێوەی تەڤگەری کوردیش، من هەمیشە دیدگای خۆمم دەربڕیوە کە ژنی ئازاد دەبێ چۆن بێت و بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە و تیۆریم داڕشتووە، ئایدۆلۆژیایەکم بۆ ڕزگاری ژن پەرەپێدا، زانستی ژنۆلۆژیم دامەزراند و ئەم چەمکانەم گەیاندە ئاستێکی ڕێکخراوەیی ڕاستەقینە، هەوڵم داوە بۆ گۆڕینی پیاوان و بیرم لەوە کردۆتەوە کە کۆمەڵگەی ڕزگاری تەنها لە ڕێگەی ژنانەوە بەدەست دێت، من ئەمەم کرد بۆ ئەوەی منداڵێکی شایستەی خوداوەندەکان بم.
هیوادارم ڕاستییەکانم بەو شێوەیە تێبگەن کە هەیەتی، لە دڵسۆزی و قووڵاییەکەیدا، دڵنیام ژنان پێشەنگایەتی ئەو تەڤگەری "ئاشتی و دیموکراتی" دەکەن کە ئێمە هەوڵی دامەزراندنی دەدەین، ئەوان بەرپرسیارن لە زیاتر لە نیوەی ئەو سەرکەوتنانەی تا ئێستا بەدەست هاتوون.
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی هەڵسەنگاندنەکە ئەوەیە کە ژنان لە تەڤگەری کوردی و کۆمەڵگەی کوردیدا لە پێشەنگی گەیشتن بە سەرکەوتنەکاندا بوون، ئەمەش هاندەرێکی بەهێز بۆ ئێمە وەک ژن پێکدەهێنێت بۆ ئەوەی بناغەی پەرەپێدانی پرۆسەی ئاشتی بین، بە شێوەیەکی بابەتیانە و قووڵ لە بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبگەین و گفتوگۆیەکانی بە شێوەیەکی زانستی شی بکەینەوە، هاوسەنگی عەقڵ و سۆزداری بکەین.
ئەو پشتیوانی و ڕەخنەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی دەکات، تەنیا مەبەست لێی پاڵنانی ئێمەیە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر و ڕێنماییکردنی ئایدۆلۆژیامان بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت، لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگەی کوردیدا.
جگە لەوەش پەیامی ڤیدیۆیی، کە دوای ٢٦ ساڵ بڵاوکرایەوە، بۆ هەموو زلهێزەکان و بۆ جیهانی سەلماند کە ئەم پڕۆژەیە ساڵانێکە بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەوپێش دەچێت، هەروەها دەستپێشخەرییەکانی لەسەر زەوی ڕوون و ڕاستیین.
ئەوە ڕوون بووەتەوە کە تاکە چارەسەری قەیران و پرسی کورد لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ و بەستنی گروپی گفتوگۆیە کە تێیدا ژنان وەک هێزێکی کاریگەر لە بەدیهێنانی ئەم سەرکەوتنەدا دەردەکەون.
ژنان، بە هۆشیاری و بوون و بیرۆکەکانیانەوە، ئەو پڕۆژە تەواونەکراوەیان تەواو کردووە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسی کرد، لە ڕێگەی بەشدارییە پێشەنگەکانیان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا: سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی.