ژنانی کورد داوای بەشداری لە سەفەبەری دەکەن

لە بەرامبەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی کورد داوای هۆشیاری و بەشداریکردنیان لە سەفەربەری دەکەن و دەڵێن: ئێستا کاتی بوونە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-بەهۆی هێرشەکانی حەیات تەحریر شام و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و جموجۆڵی شانە نووستوەکانی داعش، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای سەفەربەری کرد.

 

لە بەرامبەر بانگەوازی سەفەربەری، ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان کرد و داوای وریایی و گرنگی پاراستنی ماڵ و گەڕەکەکانیان کرد.

 

'ئێمە بەشداری سەفەربەری دەکەین و ئامادەین بۆ هەر شتێک کە داوا بکرێت"

ڕۆژین خەلەف دووپاتیکردەوە کە ژنانی کورد بە خەبات و بەرخۆدان خۆیان دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە و شەڕێکی بێ وێنەی دژ بە تیرۆری داعشیان هەڵگیرساندووە و وتی: ئیدارەی کۆمەڵاندنێکی گشتی ڕاگەیاندووە و ئێمەش وەکو ژن، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بوونی خۆمان پەیوەندی بەم کۆمەڵەیەوە دەکەین.

 

ڕۆژین داوای لە هەموو ژنان کرد ماڵ و گەڕەکەکانیان لە هێرشەکان بپارێزن و وتی: پێویستە هەموو لایەک وریا بن، ئێمە لە قۆناغێکی بوون و نەبوونداین، بۆیە دەبێت پارێزگاری لە بوون و دەستکەوتەکانمان بکەین.

 

"بانگەواز بۆ پاراستن"

لەیلا محەمەد ڕایگەیاند، کە هەتەشە و چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە تایبەتی گەلی کورد دەکەنە ئامانج و وتی: پێویستە هەموو کوردەکان لە هەموو بەشەکانی کوردستان بچنە پاڵ سەفەربەری گشتی، چونکە دۆزی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بابەتی چارەنووسە، هەروەها دەبێت هەموو ژنان خۆیان و هەرێمەکەی خۆیان بپارێزن، کەس ناچێت بمانپارێزێت، هەموو دەوڵەتەکان پلانی جینۆساید لە دژی کورد ئەنجام دەدەن، بۆیە پێویستە پاراستن لە ئاو و نان گرنگتر بێت.