ژنانی کورد بۆ پشتیوانی شەڕڤانان و دژی چەتەکانی جۆلانی و تورک پرچیان دەکەن بە کەزی

ژنان بە بڵاوکردنەوەی دیمەنی هۆنینەوەی قژیان و کردنی بە پەلکە "کەزی" پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی شەڕڤان دووپاتکردەوە و دژایەتی خۆیان بەرانبەر چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیاند و بانگەوازییان بۆ بەشداریکردن ڕاگەیاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەلایەن چەتەیەکی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، کە قژی ژنێکی شەڕڤان بە هۆنینەوە کە پێی دەوترێت “کەزی” یان پەلکە، بە دەستییەوەیەتی و بێڕێزی پێ دەکات و دەڵێت: “تەنها قژەکەی زیندووە”، ئەوەش لەنێو ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

 

ژنان بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەکاتی هۆنینەوەی قژیان ئاماژە بە گژداچوونەوە و بەڕەنگاربوونەوە دژ بە چەتەکانی داعشی جۆلانی و دەوڵەتی تورک دەکەن

 

ژنان ودەڵێن: ئەگەر قژێک ببڕن ئەوە بە ملیۆنان قژی تر درێژ دەبێتەوە و لە بەرخۆدانی خاک و نیشتمان بەردەوام دەبین.

 

هەروەها بانگەوازییان ڕاگەیاندووە، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی ڕۆژئاوا ژنان لە هۆنینەوەی قژیان بە کەزی بەشدار بن، وەک بەگژداچوونەوەی چاوی شەمشەمە کوێرەکان.