ژنانی کۆبانی وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری دەدەنەوە و بەردەوامی خەباتی خۆیان دووپات دەکەنەوە
دانیشتووانی کۆبانی لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەری ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە و یەپەژە لە بەرگریکردن لە بوون و کەرامەتی خۆیان دووپاتکردەوە.
کۆبانێ
لە بەرامبەر بانگەوازی سەفەربەری، هەزاران کەس لە دانیشتووانی کۆبانێ بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات”هەسەدە” و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” ڕژانە سەر شەقامەکان، لە ڕاگەیاندراوێکدا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم دووپاتکردەوە.
ئێوارەی ١٩ی کانوونی دووەم، دانیشتوانی شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە بۆ ڕاگەیاندنی بەشداریی خۆیان لە سەفەربەری، هەروەها داوا لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەن کە بەشداری تەڤگەریەکە بکەن و پشتیوانی خەڵکی ڕۆژئاوا بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەڕە کۆمەڵکوژییەی کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشە و داگیرکەری تورکەوە لە دژی ئەوان بەڕێوەدەچێت.
ئەم سەفەربەرییە لە وەڵامی هەموو ئەو پێشێلکاری و پیلانانەیە کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشە سەپێنراون، هەروەها داوای وازنەهێنانی لە هەموو ئەو دەستکەوتانەکرد، کە لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشدا بەدەستیان هێناوە و سەپاندنی دەسەڵاتی دیفاکتۆ، لە کاتێکدا جیهان بە پێشبینی جینۆساید دژی گەلی کورد تەماشای دەکات.
ئارین کۆبانێ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە وتارێکدا، بەناوی گەلەوە دووپاتی کردەوە، کە گەلەکەیان دەپارێزن، هێزە داگیرکەرەکان و چەتەکانی کورد وەک هاوبەش لەم دەوڵەتەدا قبوڵ ناکەن و ئەمڕۆ دژی داعشێکی نوێ شەڕ دەکەن.
وتیشی: کۆبانێ وەک چۆن لە سەردەمی بەرخۆدانی ٢٠١٤دا گۆڕستانی داعش بوو، جارێکی دیکە دەبێتە گۆڕستانی چەتەکانی حکومەتی کاتی، کە داگیرکاری تورکیا پاڵپشتی دەکات، داوای باوەڕ و متمانە بە هێزە سەربازییەکانی بەرگری لە کۆبانێ و هەموو ڕۆژئاوا دەکات، هەروەها داوای لە خەڵک کرد لەگەڵیان بوەستن و لەم سەفەریبەریدا پشتیوانیان بکەن.
فەریجە عەلی، یەکێک لە بەشداربووانی ڕاگەیانراوەکە، جەختی لەوە کردەوە، کە بەرخۆدانی کۆبانێ هەموو جیهانی لە دڕندەیی داعش ڕزگار کرد، پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانیان و پابەندبوونیان بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕش دووپات کردەوە.
باکیرا سنجار ڕایگەیاند، جیهادییەکانی هەتەشە قێزەونترین تاوان دژی خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی ژنان و منداڵان ئەنجام دەدەن، هەروەها ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان بە چەقبەستوویی دەمێنینەوە و دۆزی خۆمان و بوونی خۆمان دەپارێزین.
باکیرا سنجار بانگەوازی لە گەلی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان کرد کە بەشداری سەفەربەری بکەن و ڕیزەکانی نەتەوەیی یەکبخەن لە بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلکاری و مەترسییانەی کە هەڕەشە لە بوونی کورد دەکەن.
فەزیلە نبو وتی: ئێمە وەک ڕۆڵە و ژنانی کۆبانێ بە یەکگرتوویی بەرامبەر هەموو ئەو پلانانە دەوەستینەوە کە بوونی کورد دەکەنە ئامانج.