ژنانی کۆبانێ: ژنانی باشووری کوردستان دەبێت داگیرکاری و خیانەت ڕەت بکەنەوە

ژنانی کۆبانێ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، داوایان لە ژنان کرد کە داگیرکاری و خیانەت قبوڵ نەکەن و پێشەنگایەتی بەرخۆدان بکەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ-دەوڵەتی تورکیا بە هاتنی بەهار ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری کوردستان زیاد کرد، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکاریدا، نزیکەی هەموو ڕۆژێک شاخەکانی باشووری کوردستان لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە تۆپباران دەکرێن و لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەشدا، شاخ و باخ و ڕەزی خەڵکی گوندەکان دەسووتێن، هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دیارە، دەوڵەتی تورک کە ناوچەی ئامێدی باشووری کوردستانی داگیرکردووە، بە ڕەزامەندی پەدەکە خۆی لە هەموو باشووری کوردستاندا جێگیر کردووە.

 

لە  بەرامبەر ئەو کارانەدا ژنانی کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی خۆیان لە دژی داگیرکاری و خیانەت دەربڕی.

 

"دەبێت ژنان هێزی خۆیان کۆبکەنەوە و داگیرکاری تێکبشکێنن"

 لە سەرەتای قسەکانیدا، باکیرە سنجار کاردانەوەی بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی نیشاندا، کە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیایان کرد بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان و وتی: دۆخی باشووری کوردستان بەهۆی خیانەت و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە هیچ شتێکدا قبوڵکراو نییە، بە تایبەتی ئێمە وەک ژن ئەمە قبوڵ ناکەین، ئەوەی پێشەنگایەتی ئەم هاوکارییە دەکات، بنەماڵەی بارزانییە، کە بەم سیاسەتانە، دوژمنایەتی و خیانەت لە گەلەکەیان دەکەن، کە موڵک و ناسنامە و خاکی باشووری کوردستانیان بە دەوڵەتی تورک فرۆشتووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە ئەم بنەماڵەیە وەک کورد نابینین و لەم شوناسە دایاندەبڕین.

 

 باکیرا سنجار دووپاتی کردەوە، ژنان زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و وتی: لەم پڕۆسەیەدا گرنگە خەڵکی باشووری کوردستان کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەم بابەتە، بەتایبەتی ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ ژنان، جێگای داخە لە زۆر شوێن بێدەنگی هەیە، بەڵام ئەمە کاتی بێدەنگی نییە، بە پێچەوانەوە نابێت بوەستین، ژنان زۆرترین کاریگەری ئەم دۆخەیان لەسەر دەبێت، بە تایبەتی، بەباشی دەزاندرێت کە نزیکایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە ژنان هەر وەک خۆیەتی و ئەمە ئێستا لەو ناوچانەدا بەدی دەکرێت کە ئەوان داگیریان کردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەوانەی هەڵدەستن و شەڕ دەکەن و داگیرکەری تێکدەدەن، دەبێت ژن بن.

 

"کاتی زیندووکردنەوەی میراتی شەهید بێریتان هاتووە"

شەمشە ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، مێژوو لە بنەماڵەی بارزانی خۆشنابێت و وتی: پەدەکە بە هاوکاریی لەگەڵ داگیرکاری تورکیا دەستی خستووەتە خوێنی گەلی کوردستان، دەبینین هەموو ئۆفەرەکان بۆ داگیرکاری پێشکەش دەکات، بەم شێوەیە شوناس و بوونی خۆی لادەبات، ئەگەر ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک تۆپبارانی چیاکانی کوردستان و شەڕڤانان دەکات و منداڵەکانمان بە چەکی کیمیایی شەهید دەکات، پێویستە پەدەکە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، دەوڵەتی تورک خۆی دوژمنی ئێمەیە و هەر شێوازێک بێت هەوڵی کوشتنمان دەدات، بەڵام پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی هەرگیز لێیان خۆش نابین.

 

شەمشە ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بە میراتی شەڕڤان بێریتان ڕاپەرینێکی نوێ لە باشووری کوردستان دەست پێبکرێت وتی: لای ئێمە پەدەکە و ئاکەپە لە هەمان ئاستی فاشیزم و دوژمنایەتیدان، بۆیە ئەگەر ئێمە لە دژی دەوڵەت شەڕ بکەین و بەرەنگاری ببینەوە، هەمان هەڵوێست بەرامبەر پەدەکە نیشان دەدەین، ئەمە کاردانەوەی ئێمەی ژنانە و هیچی کەمتر لەم هەڵوێستە قبوڵ ناکەین، لەم ڕووەوە پێویستە گەل و ژنانی باشووری کوردستان لە بەرخۆدانیان لە دژی داگیرکەری شەهید بێریتان بکەنە بنەمای خۆیان و جارێکی تر خیانەت لەناو دەچێت و داگیرکاریش بەتاڵ دەبێتەوە.

 

"باشووری کوردستان لەدەست دەچێت"

بێریڤان جومعە وتی: پەدەکە بە شەرعی دەزانێت خاکەکانی خۆی لە ژێر ناوی حکومەتی باشووری کوردستان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا بکات، وەک دەبینین سوپای تورکیا لە دەیان ناوچە جێگیرە و وەک سوپایەکی فەرمی باشووری کوردستان مامەڵە دەکات، ئەمە لەلایەن حکومەتەکەیەوە دەکرێت، بەڵام دەبینین بێدەنگی خەڵکیش هەیە، بەم شێوەیە ئەم بەشەی کوردستان بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیادا دەبێت، بۆیە پێویستە ڕاپەرینێکی کۆمەڵایەتی بە پێشنەگایەتی ژنان دەست پێبکرێت، وەک چۆن لە ڕۆژئاوای کوردستان ژنان پێشەنگ بوون لە سەرکەوتنی شۆڕش و پاراستنی ناوچەکانیان لە داگیرکاری، پێویستە لە باشووری کوردستانیش هەمان خەبات ئەنجام بدرێت.

 

"ئێمەی ژنان سەربەخۆیی کوردستان بەدەست دەهێنین"

 بێریڤان جومعە باسی لەوەشکرد، ژنانی کورد خەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد دەکەن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی تورکیا لەم کاتەدا تەنگەتاوە، بۆیە دەبینین بەردەوام لە هەوڵی گەڕاندنەوە و نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە، ئەمەش بۆ هەوڵەکانی ئاشتەوایی لەگەڵ ڕژێمی سووریاش ڕاستە، زاندراوە کە لە تورکیا کێشەی سیاسی و ئابووریی جددی هەیە، ئاکەپە بە مەبەستی شاردنەوەی ئەمە وەک ئامڕازێک بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت لە ڕێگەی هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان خۆی لەم کێشانە ڕزگار بکات، وەک ژنان دەزانین کە ژنان زۆرترین کاریگەری شەڕ و داگیرکارییان لەسەرە، بۆیە ئێمە ستەم قبوڵ ناکەین و یەکڕیزیمان وەک ژنی کورد پەرە پێدەدەین بۆ بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ.