ژنانی کۆبانێ: دایکانی ئاشتی نوێنەرایەتی داواکارییەکانمان دەکەن

ژنانی کانتۆنی کۆبانێ تیشکیان خستەسەر خەبات و بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی لە باکووری کوردستان و ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا لە هێز و ئیرادەی دایکانی ئاشتی دەترسێت، بۆیە ئەوانی دەستگیرکرد.

 

بەرچەم جودی

کۆبانێ-چەندین ساڵە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر دایکانی ئاشتی دژ بە گەلی کورد لە باکووری کوردستان و دەیەوێت بە فشارخستنە سەریان پاشەکشە بە خەباتیان بکات، ژنانی کانتۆنی کۆبانێ لە هەرێمی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تیشکیان خستە سەر خەبات و بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی و وتیان: دایکانی ئاشتی نوێنەرایەتی داواکارییەکانمان دەکەن.

 

"ئەو ئاشتییەی دایکان داوای دەکەن لە سیستمی دەوڵەتی تورکدا نییە"

سەمیرا ئەحمەد، کە لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێ بەشداری لە شەڕەکەدا کرد، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی دایکانی ئاشتی لەو کاتەدا و وتی: ماوەیەکی زۆرە دەوڵەتی تورکیا هەڵمەتێکی جینۆسایدی سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێکردووە، لە سەرەتادا تاکەکان و بەشە کاریگەرەکان چاودێری دەکران و بلۆک دەکران، بەڵام ئەمە کاتێکە کە دەبینین دایکانی ئاشتیش بە ئامانج دەکرێن، ئەم دایکانە کارێکی پیرۆز دەکەن بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی،  بەڵام لە هۆشیاری و سیستمی دەوڵەتی تورکیادا، چەمکەکانی وەک ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی جێبەجێ ناکرێن، بۆیە ئەم دایکانە دەکرێنە ئامانج بۆ جینۆسایدی فاشیزم، بە تایبەتی، وەک دایکانی کۆبانێ، ئێمە قەرزاری ئەو دایکانەین کە لەسەر سنوور بوون بە دڵ و ڕۆح و پشتیوانی بەردەوام لە بەرخۆدانی کۆبانێ، لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە هەمان حاڵەت لە ناوچەکانی خۆماندا جێبەجێ دەکەین و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا پووچەڵ دەکەینەوە، بە تایبەتی وەک ژنان، ئێمە سەرچاوەی ئاشتی و ئازادی دەبین.

 

"لەناوبردنی فاشیزم بە پێشەنگایەتی ئاشتیخوازان دەبێت"

حەلیمە عوسمان پێشوازی لە خەباتی دایکانی ئاشتی کرد و وتی: وەک ژنانی کۆبانێ، ئێمە بە توندی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی ژنان شەرمەزار دەکەین، دایکانی ئاشتی بە چاوی خۆیان ئەو کردەوانە دەبینن کە ڕوودەدات و ژنان ویژدان و بەزەییان هەیە لە سروشتی خۆیاندا، لەبەر ئەم هۆکارە، دەبینین کە ئەو دایکانە سەرەڕای تەمەنی پیرییان، ڕێگە لە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا دەگرن، دەسەڵاتی ئەردۆغان هەروەها مافەکانی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەش دەچەوسێنێتەوە، سڵاو و پشتیوانی لە بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی دەکەین لە شاری کۆبانێوە بۆ باکووری کوردستان. ئەمڕۆ چارەنووسی هەموو دایکانی کورد وەک یەکە، بۆیە ئێمە پێکەوە خەباتمان بەهێزتر دەکەین.

 

"دایکانی ئاشتی هێز و ورەمان پێدەبەخشن"

شەمسە ئەحمەد پەیامێکی بۆ حکومەتی ئاکەپە ناردو و وتی: سەرکەوتن و خۆشی و ئازارەکانی ژنانی کورد هەمان شتە، بۆیە ئەگەر دایکانی ئاشتی ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستگیرکردن ببنەوە، دەبێتە کێشەی ئێمەش، ئەوە ڕاستە بەوە کاریگەر دەبین، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە هێز و ورەمان هەیە و دایکانی ئاشتی تێدەکۆشن بۆ شکستپێهێنانی داگیرکاری، دەستگیرکردنیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوه، هێزو کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە نیشان دەدات.