ژنانی جەزائیر جارێکی تر دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە

ڕێپێوانی بزوتنەوەی گەلی جەزائیر، ڕۆژی هەینی ١٠٦، دوای نزیکەی ساڵێک لە کۆتایی هاتنی دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەرانیش داوای ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری و ئاشتی دەکەن.

 

جەزائیر

ڕۆژی هەینی ٢٦ی شوبات جارێکی تر ژنانی ژنانی جەزائیر ڕژانەوە شەقامەکان و دەستیان بە خۆپیشاندان لە بەردەم زانکۆی بن یوسف بن خدا، لە جەزائیری پایتەخت کرد.

 

خۆپیشاندانەکانی جەزائیر لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ دەستیان پێکرد و ١١ مانگ بەردەوام بوو، عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی وڵاتیان ناچارکرد دەست لەکار بکێشێتەوە دوای دوو مانگ لە خۆپیشاندان.

ژنانی چالاکوان، ڕێکخراوەکان و چین توێژە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لە مەیدانی مۆریس کۆبوونەوە و پانکارد، دروشم و وێنەی چالاکوانان و پاریزەرانی دۆزی ژنانیان بەرز کردەوە، خۆپیشاندەران لە دەوری ژنان دەستیان بە گردبوونەوە کرد و دروشمەکانی "ژنانی جەزائیر ئازادن، شەرمیان قبوڵ نییە"، "دەوڵەتێکی مەدەنی نەک سەربازی"   بەیەک دەنگ دەوتەوە، داوای یەکسانی جێندەری و مافی ژنانیان دەکرد.

 

کاتی خۆپیشاندانەکان هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژنان ڕۆژانە دەمامکیان بەسەر خۆپیشاندەراندا بڵاودەکردەوە، و هۆشیاری تەندروستیان دەدا تا پارێزراو بن لە توشبوون بە کۆرۆنا.

 

ڕۆژی ٢٢ی شوبات لە چەند شارێکی جەزائیر دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە بۆ یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە.

 

ت.پ