ژنانی حەسەکە: ئێمە لە مردن بەهێزترین هێزەکانمان دەمانپارێزن ئێمەش پشتیوانیان دەکەین
شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی لەشکرکێشی هەتەشە و لایەنگرانیدایە، هاودەنگی کوردیش لەگەڵ یەکگرتنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەرخۆدان بەردەوامە.
حەسەکە
ژنانی شاری حەسەکە، بە بەشداریی لە بەرگریکردن لە هێرشی دڕندانەی هەتەشە دەستیپێکرد، پابەندبوونیان بە پاراستنی پڕۆژەی دیموکراتیکی لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە کۆمەڵکوژییان لە دژی پێکهاتەکان و ژنانی سووریا ئەنجامداوە.
"پشتیوانی ئەو هێزانەی خۆمان دەکەین کە دەمانپارێزن"
هەیفا محەمەد، هاوڵاتی حەسەکە وتی: ئەمڕۆ هاتینە مەیدانەکە بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە وەڵامی بانگەوازی چەکیان دایەوە و پەیوەندییان بە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا کرد، هەروەها زۆر خۆشحاڵ بووین بە پێشکەشکردنی پشتیوانی خۆمان و بەشداریکردن لەم بەرخۆدانەدا، چونکە ئەوان لەمڕێگەیەوە سەلماندوویانە کە کورد یەکگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە سڵاوی خۆمان بۆ دانیشتووانی کۆبانێ گەمارۆدراو دەنێرین و پێیان دەوت تا بەرخۆدانتان بەردەوام بێت، ئێمەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان، هەست بە گەشبینی دەکەین و مۆڕاڵمان بەرزە، چونکە ئێمە بە تایبەتی وەک دایکان بەرخۆدانی بێهاوتای نیشان دەدەین، چەند ڕۆژێکە تا ئێستا کەس نەخەوتووە، بە شەو و ڕۆژ، گەنج و بەتەمەن، بە نۆرە ناوچە و گەڕەکەکانییان پاراستووە.
هەیفا محەمەد وتی: ئێمە بۆ چەتەکانی جۆلانی و داگیرکەری تورکیا دووپات دەکەینەوە کە ئیرادەی ئەم گەلە ناشکێت، هێزەکانمان زۆرن و خاوەنی هێزێکی تەواون بۆ لەناوبردنیان، هێزەکانمان لە کوڕ و کچەکانی ئەم گەلە پێکهاتوون، هیچ کەسێکی نامۆ لەنێویاندا نییە، هەروەک چۆن ئەمڕۆ کوڕەکانمان ئێمە و ناوچەکانمان دەپارێزن، ئێمەش پشتگیریان دەکەین و لەگەڵیان دەوەستین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە کە بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنا بووین، واز لە گەڕەکەکانمان و شارەکەمان و خاکەکەمان ناهێنین، ڕۆژئاوا دەکەینە گۆڕستانێک بۆ ئەم چەتانە.
"دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان نابین"
دەلال، کە بەشداری لە سەفەربەری بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە شاری حەسەکە دەکات لە نێوان هێرشە توندەکانی سەر ناوچەکە، وتی: نامانەوێت گروپی چەکدار بچنە ناو شارەکانمانەوە، ئێمە لێرە بە پارێزراوی دەژین لە سایەی قوربانیدانی شەهیدەکانمان، نامانەوێت حکومەتی کاتی کۆنترۆڵی خۆی درێژ بکاتەوە.
پرسیاری کرد، چۆن دەتوانین داوای ئەوەیان لێبکەین، کاتێک چەتەکانی هەتەشە، کەزی ژنە شەڕڤانێکی لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان”یەپەژە” لە ڕەققە بڕی و لە ترمی شەڕڤانێکی دیکە لە نهۆمی سێیەمی حەلەبەوە فڕێدا؟ ئەوان هاتبوون بۆ کوشتن و دزی، بۆیە دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان نابین، هەزاران شەهیدمان پێشکەشکرد بۆ ڕزگارکردنی شارەکانمان لە ئایدۆلۆژیای توندڕەو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان خاکی شارەکانمانیان پیس کردووە، ئەندامانی گروپە کەمینەکانیان کوشتووە، دروز و عەلەوی و کورد، کڵێساکانیان سووتاندووە، بە ناشرینترین زاراوە بە ناوی ئاینەوە پێناسەی ئێمەیان کردووە، ئەوانەن کە پەیڕەوی لە ئایدۆلۆژیای داعش دەکەن، کە جگە لە کوشتن و ڕفاندنی ژنان و فرۆشتنیان لە بازاڕەکاندا هیچی تر نازانن، وەک چۆن لەگەڵ ژنانی ئێزدیدا کردوویانە.