ژنانی حەسەکە بە کولتوور و هونەر پاڵپشتی یەپەژە دەکەن

تەڤگەری هیلالی زێڕینی ڕۆژئاوا کە بە کولتوور و هونەرەکەی پاڵپشتی یەپەژە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە چالاکییەکانی وەک شانۆ و کۆنسێرت و پێشانگا ڕێکدەخات.

حەسەکە

 

تا ئێستا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دەووەمی نێوان هێزەکانی قەسەدە ل و حکومەتی کاتی سووریا تەواو نەبووە، داننان بە یەپەژە لە وەزارەتی بەرگری تا ئێستاش یەکێکە لەو ڕاپۆرتە هەڵپەسێردراوە.

 

بەڵام ژنان بە بەرخۆدان و تێکۆشانێکی زۆرەوە هەموو جۆرە چالاکیەک ئەنجام دەدەن، لە هەموو شوێنێک ژنان پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان بۆ یەپەژە دەردەبڕن، نەک هەر پشتگیریان دەکەن، وتیان: یەپەژە پارێزراوە، ئێمە خۆمان یەپەژەین، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتوونەتە ئاستی هۆشیاری کە ژن و کۆمەڵگە بەبێ پاراستن ناپارێزرێت، هەروەها خۆیان ئەو هێزە پاراستنە دەبن.

 

چالاکیی هونەری بەڕێوەدەچێت

لەو چوارچێوەیەدا، تەڤگەری هیلالی زێڕینی ڕۆژئاوا بە ڕاگەیاندنی بەرنامەیەکی هونەری پشتیوانی لە هەڵمەتی پشتیوانی لە یەپەژە کردووە، تەڤگەری هیلالی زێڕین کۆنسێرت و نمایشی شانۆیی و پێشانگای فۆتۆ لە شارەکانی حەسەکە، دێریک، قامیشلۆ و دیربێسپێ بەڕێوەدەچێت، ئەم چالاکییە هونەرییانە ژیانی شەڕڤانانی یەپەژە و خەباتی یەپەژە لە دژی داعش و ئەو دەستکەوتانەی کە یەپەژە لەگەڵ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و جیهان بەدەستیان هێناوە پیشان دەدەن.

 

”ئەقڵیەتێکی یەکدەنگ سووریا بەرەو مەترسییەکی گەورە دەبات”

سەبارەت بەو پرسە، سیماڤ عەبدی، ئەندامی هیلالی زێڕینی شاری حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو پرۆسەیەی ئێستا هەرێم پێیدا تێدەپەڕێت، پرۆسەیەکی یەکگرتنە و وتی: داننان بە پێگەی یەپەژە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریدا، پڕۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراتیک دەستەبەر دەکات، ئەقڵیەتی حکومەتی کاتی هێشتا بە تەواوی بوونی ژنان قبوڵ ناکات، ئەم ئەقڵیەتە پەیوەستە بە ناسیۆنالیزم و سێکسیزمەوە ئەم ئەقڵیەتە یەکپارچەیە سووریا بەرەو مەترسییەکی گەورە دەبات.

 

پاڵپشتیکردنی یەپەژە بە کولتوور و هونەرەکەیان

سیماڤ عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی یەپەژە ناسنامەی ژنانی ناوچەکە و هەموو جیهانە، ئامانج لە پاڵپشتیکردنی ئەو هەڵمەتە داننان و پاراستنی پێگەی یەپەژەیە و وتی: هەڵمەتی پشتیوانی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجەکانی دەگات، تەڤگەریەکەمان له ڕێگەی هونەر و کولتوورەوە پاڵپشتی یەپەژە دەکات، لەسەر ئەم بنەمایە بەرنامەیەک ئامادە کراوە کە تیایدا کۆنسێرت و نمایشی شانۆ و پێشانگای فۆتۆ لە چوار شار بەڕێوە دەچێت.

 

سیماڤ عەبدی ئاماژەی بەوەدا، کە نوێنەرایەتی ژنان لە حکومەتی کاتیدا زۆر لاوازە و ئاستی بەشداریکردنیان لە بوارەکانی بڕیاردان بەس نییە، بە بڕوای ئەو، بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان لەم قۆناغەدا مەرجێکی بنەڕەتییە لە پێناو دەستەبەرکردنی بوون و ماف و ڕۆڵی ژنان لە سەوریای داهاتوودا.

 

”ناساندنی فەرمی یەپەژە ئەرکێکی جدییە”

فاتمە ئەحمەد، نووسەر و دەرهێنەر کە لە بەشی شانۆی هیلالی زێڕین کاردەکات، پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتی “یەپەژە بوونی ئێمەیە، ئێمە هەموومان یەپەژەین” دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەم تەڤگەریە زۆر گرنگە بۆ داننان بە ڕۆڵی یەپەژە و هەڵسەنگاندنی خەباتەکەی، وتی: یەپەژە بەرخۆدانێکی گەورەی داوە لە پاراستن و ئاسایشی ناوچەکە بۆ ١٤ ساڵ،

لە کەسایەتی یەپەژەدا، جیهان دانی بە هێزی ژن٨ شەڕڤانی کورددا ناوە و شەڕڤانانی بوونەتە نموونەی بەرخۆدان و ئیرادە لە شەڕی تیرۆری داعشدا، دانپێدانانی فەرمی یەپەژە تەنها داواکاری نییە، بەڵکو ئەرکێکی جدییە، چونکە یەپەژە یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان.

 

کولتوور و هونەر پاڵپشتی یەپەژە دەکەن

فاتمە ئەحمەد ڕایگەیاند، کە تەڤگەری هیلالی زێڕین لە ڕێگەی کولتوور و هونەرەوە پاڵپشتی یەپەژە دەکات و وتی: ئەوان بە چەک و ئایدیۆلۆژیا خۆیان تەواوکەری یەکترن، ئێمەش بە کولتوور و هونەرمان تەواوکەری یەکترین، ئامانجمان ئەوەیە لە ڕێگەی شانۆوە بەرخۆدان و تێکۆشانی شەڕڤانانی یەپەژە پیشان بدەین.

 

”تۆڵەی کەزی” و پەیامی یەکێتی ژنان

فاتمە ئەحمەد ڕایگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دوو شانۆ ئامادە دەکرێن و ئەم زانیاریانەی داوە: یەکێکیان ناوی ”تۆڵە کێزی”یە کە لەسەر بنەمای چیرۆکی شەڕڤانێکی یەپەژەیە، شەڕڤانەکە لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هەتەشەوە گیراوە و کەزیەکەی بڕدراوە

 

ئامانجی ئەم شانۆیە نیشاندانی گرنگی یەکگرتوویی ژنان و هەڵوێستیان بەرامبەر بە دۆزی ژنانە، پەیامەکەی ئەوەیە کە کاتێک پرسەکە ماف و ئازادی ژنان بێت، یەکگرتوویی ژنان بەهێزتر دەبێت.

 

‘Pêt û Ar’ چیرۆکی بەرخۆدانی شەڕڤانان دەگێڕێتەوە

سەبارەت بە شانۆنامەی دووەم، کە لەژێر ناوی”Pêt û Ar” “پەت و ئار” ئامادە دەکرێت، فاتمە ئیحمەد ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم بەرهەمە چیرۆکی شەڕڤانانی یەپەژە دەگێڕێتەوە، کە دڵسۆزی دۆستایەتی و بەرخۆدانی ژنان و پاراستنی کۆمەڵگە لە هەلومەرجی شەڕدا نیشان دەدات، وتارەکەی بەم شێوەیە کۆتایی پێهێنا وتی: چیرۆکەکەمان لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستیەکان دامەزراوە و ئامانجەکەی نیشاندانی ڕاستییەکانی ئەو خۆڕاگری و بەرخۆدانەی شەڕڤانانی یەپەژەیە لە ڕێگەی زمانی هونەرەوە.