ژنانی گەنجی شنگال ڕێپێوانیان کرد: بە ڕۆحی زیلان بەرخۆدان دەکەین
ژنانی گەنجی شنگال بە ٢٩ ساڵەی شەهید زیلان و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا ڕاگەیەندرا کە تا کۆتایی بە ڕۆحی شەهید زیلان بەرخۆدان دەکەن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر بەدەستدەهێنن.

شنگال
بۆ ٢٩ ساڵەی شەهید زیلان "زەینەب کناجی" و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شنگالییەکان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال ڕێپێوانیان کرد. ڕێپێوانەکە لە گوندی کۆلکە تا شەهیدگەی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش درێژەی هەبوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی 'شەهیدان هەرگیز نامرن'، 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی شنگال' بە بەردەوامی وترانەوە.
دوای ڕێپێوانەکە لە شەهیدگەی شەھید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لێدوانێک درا. ئەو لێدوانە لەلایەن ئاڤێستا ئێزدا، وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال ئ دراو لە سەرەتای لێدوانەکەیدا، ەموو شەهیدانی شۆڕشی لە کەسایەتی شەهید زیلاندا بەبیرهێنایەوە وتی: " ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیران یادی ٢٩ ساڵەی شەهید بوونی شەهید زیلانە، بە ڕێز و شەرەفەوە شەهید زیلان بەبیردەهێنینەوەو وەک ژنە گەنجەکان درێژە بە میراسی فیداکاری شەهید زیلان و ڕۆحی فیداکاری لە ژیاندا دەدەین، وەک دەزاندرێت شەهید زیلان لە ساڵی ١٩٩٦دا مەترسی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بینی، لەسەر ئەو بنەمایە، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی ڕێبەر ئاپۆ، لە شاری دێرسیم چالاکییەکی فیداکاری ئەنجامدا و بەو کارەی خۆی بوو بە وەڵام و ترسێکی گەورەی لە دڵی دوژمندا دروستکرد. دڵسۆزی ڕاستەقینەی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەربڕی و بوو بە مانیفێستی ژیانی ئازاد و سیمبولی ئازادی. هەروەها هیزو ئیرادەی ژنانی ئازادی بەهەموو جیهان نیشانداو تەڤگەری ئازادی ژنانیش لەسەر ئەم میراسە بەرخۆدانە تا ئەمڕۆ گەشەی کردووە، لە ٢٧٧ی شوباتی ئەمساڵدا ڕێبەر داوای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کرد و ئەم بانگەوازە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدییەوە پێشوازی لێکرا. ئێمە وەک ژنانی گەنج تا کۆتایی خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکەین، ڕۆحی فیدایانەی هەڤاڵ زیلان بە زیندووی دەهێڵینەوە.