ژنانی گەنج باس لە نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن: ئامانج هەنگاونانی مێژووییە
نادیا یوسف، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی گەنجی ئەنجومەنی گەنجانی دیموکراتیک دەربارەی کۆنفرانسی ژنانی گەنج تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی گەنج لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ- یەکێتی ژنانی گەنج کۆنفرانسی خۆی لە قامیشلۆ کانتۆنی جزیرە لەسەر پرسی پێشەنگایەتی ژنانی گەنج لە نەتەوەی دیموکراتیدا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" ڕێکخست، ١٥٠ نوێنەری رێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، ژنانی گەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە پەیامی خۆیان ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون و تیشکیان خستە سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و داوای دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی جیهانی ژنانیان کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان.
کۆنفرانسەکە باس لە ڕۆڵی ژنانی گەنج دەکات لە دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای لیژنەکان و ئەنجومەنەکان و هاوکارییەکان، هەروەها گفتوگۆی فراوان کرا لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە نموونە، ئەمە ڕۆڵێک دەگێڕێت لە بونیادنانی کۆنفیدراڵیزمی ژنانی جیهان و گفتوگۆی فراوان بەڕێوەچوو.
ڕۆڵی ژنانی گەنج لە نەتەوەی دیموکراتدا
لە سەرەتای قسەکانیدا نادیا یوسف باسی لە گرنگی ڕێکخستنی کۆنفرانسی ژنانی گەنج کرد و وتی: کۆنفرانسەکە لەسەر دوو بابەت دەستی پێکردووە، باس لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و ڕۆڵی ژنانی گەنج لە بونیادنانی کۆنفرانسی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بونیادنانی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز کرا، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد و لەوێ گفتوگۆی زۆر گرنگ ئەنجام دەدرێت.
نادیا یوسف تیشکی خستە سەر پەیامەکانی ژنانی گەنجی وڵاتانی جیاواز کە بۆ کۆنفرانسەکە نێردراون و وتی: لە هەمووی گرنگتر پەیامی ژنان لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپاوە بۆ پشتیوانی لە خەباتمان نێردراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بە سینەفزیۆنێک شۆڕشی ژنان تەماشا دەکرا، ئامانج ئەوەیە کە چۆن بتوانین لە ئێستاوە خۆمان بەهێزتر بکەین لەم شۆڕشەدا، زۆرێک لە هاوڕێکانمان لە ماوەی ١٢ ساڵی شۆڕشی ژناندا گیانیان بەخشی.
"ئامانج هەنگاونانی گەورەی مێژووییە"
نادیا یوسف لە کۆتای قسەکانیدا وتی: ئامانجمان لەم کۆنفرانسەدا ئەوەیە کە ژنانی گەنج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هەنگاوی گەورەترو مێژوویی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بنێن، گرنگترین شت ئەوەیە کە بتوانین ئەزموونی شۆڕشی ژنان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا هاوبەش بکەین و سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دامەزرێنن و خاوەنداری لە خۆیان بکەن.