ژنانی گەنج بە دروشمی "هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنە" کۆمەڵگە لە رۆژی تێکۆشانی ژنان هۆشیار دەکەنەوە

بە بۆنەی ۸ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، گروپێک لە ژنانی گەنجی شاری سلێمانی، لە شوێنە گشتییەکاندا، لە ڕێگەی پروشەر و پێدانی گوڵ و پەرتوک بە ژنان ئەمڕۆژە پیرۆز دەکەن.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لەبەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی لە لایەن گروپێک لە ژنانی گەنجی شاری سلێمانیەوە، لە ڕێگەی پروشەرو پەرتوکەکانی " گوڵە پایزە" و " ژن، ژیان ئازادی" و پێدانی گوڵە نێزگزەوە، بە دروشمی "هەموو ڕۆژێک ڕۆژی ژنە" لە ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، بەرەو ناوبازاری سلێمانی ڕۆیشتن و ژنانییان هۆشیارکردەوە.

 

" ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی ژنە" 

ەشبین حسێن، ژنانی گەنجی سلێمانی، وتی: ئەمڕۆ تایبەتە بە ژنان، بۆیە ئێمەی ژنانی گەنج پەڕتوک و پروشەر و گوڵ پێشکەش بە ژنانی شاری سلێمانی دەکەین، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی بەرەو ناوبازاڕ بەڕێکەوتین تا بتوانین ژنان هۆشیار بکەینەوە و بانگێشتیان بکەین بۆ چالاکی گەورەی ژنان لە ڕۆژی ٨ی ئادار. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنان و کۆمەڵگە ئەم چالاکیانە ئەنجام دەدەین بۆیە هیوادارین ژنانێکی هۆشیار پەروەردە ببن.