نەزهات دۆغان: ڕۆژنامەگەری ئاشتی پێویستی بە بەرپرسیارێتی و بوێری هەیە
پێگەی میدیا و ئەو زمانەی کە بەکاری دەهێنێت هۆکاری چارەنووسسازن لە پرۆسەکانی ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆژنامەنووس نەزهات دۆغان جەختی لەوە کردەوە، کە زمانی ئاشتی هێشتا لە تورکیادا ڕەگ و ڕیشەی نەکێشاوە.

ئەلیف ئاکگوڵ
ئەستەنبوڵ-گفتوگۆکان لە تورکیا بەردەوامن سەبارەت بەو پڕۆسەیە کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستیپێکردووە و میدیاکان ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە دڵنیابوون لەوەی پرۆسەکە ئەنجامێکی بەرچاو و دڵخۆشکەر بۆ هەموو لایەنەکان بەدەستبهێنێت.
نەزهات دۆغان، ڕۆژنامەنووس باسی لەوەشکرد، ئەو زمانەی کە میدیاکان بەکاریدەهێنن یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان بۆ دیاریکردنی داهاتووی ئەم پرۆسەیە،هەروەها ڕۆژنامەگەری ئاشتی بوارێکە کە پێویستی بە بەرپرسیارێتی و بوێری هەیە، بە پێچەوانەی ئاسانکاری تەپڵی جەنگەوە.
دەبێت جیاوازی لە نێوان ڕۆژنامەگەری ئاشتی و ڕۆژنامەگەری جەنگدا بکرێت
نەزهات دۆغان، ڕۆژنامەنووس، جەختی لەوە کردەوە، کە هەرچەندە ئەو پڕۆسەیەی کە لە ١ی تشرینی یەکەمەوە لە تورکیا دەستی پێکردووە بە ئاشتی ێناسە کراوە، بەڵام زمانی ئاشتی جێگیر نەکراوە وتی: ڕوونە لەکاتێکدا، باس لە ئاشتی دەکرێت، واتاکەی ڕوون ناکرێتەوە، هەنگاوەکانی گۆڕانکاریی دیموکراتی دیاری کراون و قسەی ڕقاویش لە هەردوو میدیای دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆندا باو بووە، تەنها باس لە "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر" دەکرێت.
ڕوونیکردەوە، کە ڕۆژنامەگەری ئاشتی قورسترین پیشەیە، هەروەها پێویستی بە بەرپرسیارێتی و بوێری هەیە، ڕۆژنامەگەری لەسەر بنەمای مافەکان دۆخێکە کە پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاترە، وتی: تا خەڵک لەم بابەتە ئاگادار نەکرێتەوە، دەرئەنجامەکەی ترسناک دەبێت.
چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێکە لە پرۆسەی گواستنەوەی دیموکرای
نەزهات دۆغان، ڕۆژنامەنووس لە کۆتاییدا، جەختی لەوە کردەوە ،کە یەکێک لە بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییەکانی ڕۆژنامەگەریی ئاشتی ئەوەیە کە پرسیار و ڕوونکردنەوە بکات، کە چارەسەرکردنی پرسی کورد چی بەسەر ئەم وڵاتەدا دەهێنێت و چۆن دەبێت باس بکرێت، هەروەها بناغەی بنچینەی بۆ دروستکردنی شێنێک کە خەڵک بتوانن لە دوای پەنجا ساڵ لە ململانێدا چێژ لە ئازادی وەربگرن، چەسپاندنی دیموکراتی و سەروەری یاسایە، ڕۆژنامەگەری ئاشتی تەنها بە بونیادنانی زمانێکی هاوبەش، پێدانی زانیاری دروست بە کۆمەڵگە، هاندانی گفتوگۆی بە ئاراستەیەکی دروست و پرسیاری گرنگ.