ژنان پەروەردە دەربارەی مێژووی خۆیان وەردەگرن

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەی داخراوی شەهبادا کردووە، دووپاتیان کردەوە پەروەردە لە نان و ئاو گرنگترە و لە ڕێگەی پەروەردەوە ئەو ڕاستیانەی کە شاراوە و پشتگوێ خرابوون ئاشکرا دەبن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرە ستار لە کانتۆنی عەفرین ـ شەهبا لە ٢٦ی حوزەیران ماوەی پەروەردەی داخراوی لە شەهبا کردەوە و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت بە ئامانجی بەهێزکردنی کەسایەتی ژنان و ناساندنی ڕاستیەکانیان.

 

لەم پەروەردەیەدا ٢٢ ژن لە سەرجەم گوند و شارۆچکەکانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا کە جێگەی خۆیان لە دامودەزگاکاندا دەگرنەوە، گرنگی پەروەردە و مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی سروشتی و زایەندپەرستی و ڕاستی سەرکردایەتی و مێژووی ژنان و بابەتی هاوشێوەی لە پەروەردەدا دەخرێنەڕوو.

 

بە مەبەستی زانینی ساتەکانی ژنان لە پەروەردەدا سەردانی شوێنی پەروەردەمان کرد و بۆچوونی ئەو ژنانەمان وەرگرت کە بەشداربوون.

 

"خۆمان لەسەر ڕاستی پەروەردە دەکەین"

 دەلال شیخۆ کە لە ئەحداسەوە بەشداری پەروەردەی کرد، باسی لە گرنگی پەروەردە کرد و وتی: لە پێناو زانینی ڕاستی خۆمان دەستمان بەم پەروەردەیە کردووە، لە پەروەردەدا مرۆڤەکان فێری چەندین شتی بەسوود دەبن کە ڕێگەیان پێدەدات جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ خۆیان،  زۆر بیری سودبەخشمان پێدەدرێت، لە پەروەردەدا عەقڵی مرۆڤ فراوان دەبێت و ئاستی گەشەکردنی خۆی بەدەست دەهێنێت، بەهۆی عەقڵیەتی دەسەڵاتدارەوە، مافی ژنان لەناوچوون و دزرا، بەڵام بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە ژنانی گەڕاندەوە بۆ مافەکانیان و سیستمێکی یەکسانی لە کۆمەڵگەدا دروستکرد، هەروەها لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین کارەکانمان لەم هێڵەدا ئەنجام بدەین، ژیان بە دەستی ژن دۆزرایەوە و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، قەرزاری ڕێبەر ئاپۆ و پاكڕەوانین و جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆیان نوێ دەکەینەوە کە لە پێناو ئازادیدا دەوەستینەوە.

 

"ئەنجامی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا دابەش دەکەین"

کەوسەر مستەفا کە خەڵکی شێراوایە باسی لە ساتەکانی پەروەردە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خواستمان ئەوە بوو کە دەست بە پەروەردە بکەین بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە کەسایەتی خۆماندا بکەین و لە ژێر کاریگەری عەقڵیەتی دەسەڵاتدا دەربچین، ڕۆحی کۆمەڵایەتی لە پەروەردەدا بونیاد دەنرێت و هەموومان وەک خێزانێک پێکەوە دەژین، ساتەکانی زۆر باش پێکەوە بەسەر دەبەین لەگەڵ کۆمەڵگەدا هاوبەشی دەکەین و ئەوەی لە پەروەردەدا فێربووین بڵاوی دەکەینەوە.

 

"پێویستە هەموو مرۆڤێک پەروەردە ببینێت"

سیهام خەلیل، لە کامپی بەرخۆدان وتی: پەروەردە لە نان و ئاو گرنگترە بۆ مرۆڤ و پێویستە هەموو مرۆڤێک بە پەروەردەدا تێپەڕێت، زۆر بەختەوەرین کە پەروەردە دەبینین، بۆیە ئێمە بۆ ڕاستی و بوون دەگەڕێینەوە، پەروەردە بۆ خەڵک لە نان و ئاو گرنگترەو ئێمە زۆر دڵخۆشین کە ئەم دەرفەتەمان پێدراوە.