"ژنان لە شۆڕشدا شۆڕشیان بەرپا کرد"

فادیە ئەلعەواد، ڕاوێژکار و دەروونناس لە ناوەندی شەهید ئامارا بۆ ڕاوێژکاری دەروونی دەڵێت: جەنگ و قەیرانەکانی وڵاتەکە کاریگەری خراپی لەسەر دەروونی ژنان هەبووە، بە سایەی شۆڕش ژنان لە شۆڕشدا شۆڕشیان ئەنجامدا.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-ناوەندی ڕاوێژکاری دەروونی شەهید ئامارا یەکێکە لەو ناوەندانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوەتەوە، ئەم ناوەندە تا ئێستا کاری زۆری کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگە، فادیە ئەلعەواد، ڕاوێژکارو دەروونناس لە ناوەندی شەهید ئامارا لە ناوچەی تل تەمریە کانتۆنی جزیرە، هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی دەروونی ئەو ژنانەی کە توانیان شۆڕش بونیاد بنێن، هەڵسەنگاند.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا فادیە ئەلعەواد تیشکی خستە سەر دەروونی کۆمەڵگە و وتی: کۆمەڵگە پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی هەیە، چونکە ئێمە لە ناوچەیەکی شەڕ و هێرشدا دەژین، پێویستمان بەوە بوو ناوەندێکی ئاوا بەپەلە دروست بکەین بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ دەروونی کۆمەڵگەو ژنان بە تایبەتی، چونکە پێویستییان بە ڕاوێژکاری دەروونی هەیە بۆ ئەوەی گوێیان لێبگیرێت و کێشە دەروونییەکانیان چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگە بە شێوەیەک سەیری ژنان دەکات کە تەنانەت مافی خوێندنیشیان ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش فشاری دەروونی دروست دەکات، لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە بیری پیاوسالاری زاڵە، گڕکانەکە لەو کاتەدا لە مێشکی ژناندا دەجوڵان، کاریگەری لەسەر جەستە و مێشکیان هەبوو، ئەوەی ئەوان دەیانویست و ئەو ڕاستییەی سەپێندرابوو زۆر دوور بوو لە یەکتر.

 

"ژنان لە شۆڕشدا شۆڕشیان بەرپا کرد"

فادیە ئەلعەود لەبارەی شۆڕشی ژنانەوە وتی: ئەو شەڕەی کە چەندین ساڵە لە ناوچەکەدا بەردەوامە، و کاریگەری لەسەر ژنان لە پیاوان گەورەترە و ئەنجامەکانی جەنگەکە کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر دەروونیان هەبووە، بەندکردن، ڕفاندن، هەراسانکردنی زایەندی و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی جەنگ کاریگەری نەرێنییان لەسەر بارگرانی لەسەر ژنان هەبووە، بۆ نموونە، ئەو دایکەی کە کچەکەی و کوڕەکەی لە جەنگەکەدا لەدەستدا، ئەو ژنەی کە هاوژین و منداڵەکانی گیانیان لەدەستدا، هەموو ئەمانە بوونەتە کێشەی دەروونی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا. ئەگەر دۆخی خۆکوشتن ڕووبدات، ئەوە هەموو ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای چەندین هێرش و کێشەی دەروونی، ژنان توانیان چەندین شۆڕش لە ناو شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بونیاد بنێن، بە تایبەتی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیان کاریگەرییان لەسەر ڕای گشتی ژنان هەبێت و ژیانێکی سەلامەت بۆ ژنان بونیاد بنێن و ببنە سەرچاوەی ئیلهام و هێز و هیوا.

 

"ژنان دەتوانن مافەکانیان بپارێزن"

فادیە ئەلعەواد ڕایگەیاند، لەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژین لەهەر خولەکێکدا ئەگەری رووداوێک هەیە، بۆیە داوای لە ژنان کرد و وتی: هەرکەسێک پێویستی بە پشتیوانی دەروونی هەبێت و بیەوێت چارەسەری دەروونی بدۆزێتەوە دەتوانێت لە ناوەندی شەهید ئامارا داوای بکات، چونکە لە دۆخێکی ناجێگیردا دەژین لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا. ئەوە شەرمەزاری نییە کە پشتیوانی دەروونی ببینین، ئەمە پێویستییە بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر تێبکۆشین، بە دەروونێکی باشەوە ژنان داتوانن زیاتر بەهێزبن و چارەسەر بدۆزنەوە بۆ چەندین قەیران و ئاژاوە، بەم شێوەیە هیچ کەسێک ناتوانێت مافەکانی پێشێل بکات و زیاتر ئامادە دەبێت بۆ خەبات.