ژنان لە قامیشلۆو حەسەکە بۆ پشتیوانی یەپەژە ڕێپێوان دەکەن

کۆنگرە ستار ڕێپێوانێکی گەلی لە قامیشلۆو حەسەکە بۆ پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی تەڤگەر و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەرنامەی چالاکییەکانی خۆی بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، کە ڕۆژی جیهانی ژنان، بە دروشمی ”فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی با دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بپارێزین” لە ١٩ی شوبات، هەروەها زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار بۆ پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە”، لە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە، ڕێپێوانێکی گەلی بە دروشمی "ژنان شۆڕشی ڕۆژاڤا دەپارێزن" بەڕێوەچوو.

 

قامیشلۆ

ڕێپێوانەکە لە بازنەی عوسمان سەبری شارەوە دەستی پێکرد و لە بەردەم ناوەندی محەمەد شەخسۆ بۆ ڕۆشنبیری و هونەر وەستا، لە ڕێپێوانەکەدا هەزاران ژن بەشداریان کرد.

 

دوای خولەکێک بێدەنگی، ئەمینە عومەر بە ناوی کۆنگرەی ستار لێدوانێکی دا، وتی: یەپەژە تەنها هێزێکی سەربازی نییە، یەپەژە شۆڕشێکی بیرکردنەوە و ویژدان و ئازادییە، یەپەژە سەلماندی کە ژنان لە هەموو بوارێکدا پێویستە جێگەی خۆیان بگرن، یەپەژە دەیسەلمێنێت کە ژنان دەتوانن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد بەنیاد بنێن، پشتیوانی ئێمە بۆ یەپەژە پاڵپشتی ئێمەیە بۆ پڕۆژەیەکی دیموکراتیک.

”هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد و ژنانی کورد لەناوببەن”

ئەمینە عومەر باسی لەوەشکرد، کاتێک ژنان ئازاد دەبن کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت و وتی: لە دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هێرشی دڕندانە بۆ سەر گەلی کورد کراوە، ئامانج لەو هێرشانە قڕکردنی گەلی کورد بووە، لە هەمان کاتدا هێرش بوون بۆ سەر ژنانی قارەمانی کورد، لە هەموو جیهان پەخش کرا، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکەن، هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد و ژنانی کورد لەناو بەرن، خەباتی ئێمە بۆ هەتا هەتایە بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی مافەکانمان لە دەستووری سووریادا دەستەبەر دەکرێت.

 

حەسەکە

ڕێپێوانێک لە بازنەی مارشۆوە دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی ئاشتی شاری حەسەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، هەزاران ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوەکانی ژنان لە حەسەکەوە، تل تەمر، دربەسی، کامپی سەرێکانی و واشۆکانی بەشداریان کرد، بەشداربووان ئاڵای یەپەژە و پانکارتیان هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو "ژن ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزن".

 

دوای خولەکێک بێدەنگی ڕیحان لۆقۆ وتەبێژی ڕۆژئاوای کۆنگرەی ستار  جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان ساڵانێکە لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە بوون و ڕۆڵی خۆیان نیشانداوە و لە ڕێگەی ڕێکخستنەکەیانەوە گۆڕانکارییان دروستکردووە و وتی: پێش شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، شۆڕشی ژنان، هۆشیاری پیاوسالاری و پاوانخوازی، بە هەموو شێوازەکانییەوە، بەردەوام ناسنامە و بوونی ژنانی کردە ئامانج، ئامانجیان ئەوە بوو کە ژنان نەتوانن پێشبکەون و پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکەن، ئەم شۆڕشە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی ژنان شوێن و ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا جێگیر بکەن.

”یەپەژە پێشەنگێکە لە پاراستنی شکۆمەندی گەلان’

ڕیحان لۆقۆ ئاماژەی بەوەدا، کە یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” یەکێکە لەو دەستکەوتە بنەڕەتیانەی کە شۆڕشی ژنان لە پاراستنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستی هێناوە و وتی: بەرپرسیارێتی پاراستنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە ئەستۆ گرتووە و خەباتی کردووە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگا، یەپەژە پێشەنگێکە لە پاراستنی شکۆمەندی گەلان و نموونەی ژنانی بەهێز و ڕێکخراوە، بە ئیرادەیەکی بێوچان دژی تیرۆر شەڕی کرد، بوو بە سیمبولی هێز و دواجار تیرۆری تێکشکاند، بۆیە ئەمڕۆ دەبینین هێرشی دەسەڵاتە پاوانخوازەکان بۆ سەر دەستکەوتەکان و ناسنامەی ژنانی ئازاد.

 

”شەهید دەنیز سیمبولی هێز و باوەڕ”

ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستە سەر دڕندەیی جیهادی هەتەشە بەرامبەر بە شەڕڤانانی ژن و وتی: لە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود، دەنیز، شەڕڤانی کوردیان کردە ئامانج و لە نهۆمی چوارەمەوە فڕێیاندا، شەهید دەنیز لە ڕێگەی بەرخۆدانەکەیەوە پەیامێکی نارد کە بەرخۆدان ژیانە و لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتنی زۆر بەدەست دەهێنین یەپەژە ناسنامە و مێژووی ئێمەیە.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی “بژی بەرخۆدانی یەپەژە” کۆتایی هات.